1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی مەغریب وعیشای کۆکردەوە (نوێژی جەمعی کرد)، هەر نوێژێکیان قامەتێکی تایبەتی هەبوو، ولە نێوانیاندا ولە پاشیان هیچ نوێژێکی سونەتی نەکرد

عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما قال: «جَمَع النبيُّ صلى الله عليه وسلم بين المغرب والعشاء بِـجَمْع، لِكُلِّ واحدة منهما إقامة، ولم يُسَبِّحْ بينهما، ولا على إثْرِ واحدةٍ مِنْهُمَا».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی مەغریب وعیشای کۆکردەوە (نوێژی جەمعی کرد)، هەر نوێژێکیان قامەتێکی تایبەتی هەبوو (واتا دوو قامەت ئەنجامدرا)، ولە نێوانیاندا ولە پاشیان هیچ نوێژێکی سونەتی نەکرد».

صەحیحە بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

کاتێک لە ڕۆژی عەرەفەدا خۆر ئاوا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەرەو (موزدەلیفە) چوو، لەوێ نوێژی مەغریب وعیشای کۆکردەوە (نوێژی جەمعی کرد) بە پاشخستن (واتا لە کاتی نوێژی عیشادا جەمعەکەى ئەنجامدا)، هەر نوێژێکیان قامەتێکی تایبەتی هەبوو (واتا دوو قامەت ئەنجامدرا)، ولە نێوانیاندا ولە پاشیان هیچ نوێژێکی سونەتی نەکرد، ئەمیش بۆ جێبەجێکردنی مەبەست لە جەمعکردنی نوێژەکان، و بۆئەوەى خۆی وهاوەڵان پشوو وەربگرن، وئامادە بن بۆ دروشمەکانى تر.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

16 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی