1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو لەسەر سێی چنگێک ئاوی بۆ هێندرا و باڵەکانى بە جوانى دەشۆرد

عن عبد الله بن زيد رضي الله عنه مرفوعاً: «أن النبي صلى الله عليه وسلم أُتِيَ بِثُلُثَيْ مُدٍّ فجعل يَدْلُكُ ذِرَاعَه».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دوو لەسەر سێی چنگێک* ئاوی بۆ هێندرا و باڵەکانى** بە جوانى دەشۆرد». *(چنگێک: مەبەست چنگێکی هەردوو دەستێکی قەبارە مامناوەندە)، **(باڵەکانى: مەبەست دەستەکانە هەتاوەکو ئانیشکەکانیش دەگرێتەوە)

صەحیحە ئیبنو خوزەیمە گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیەدا ئەو بڕە ئاوە باسکراوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەکاریدەهێنا بۆ دەستنوێژگرتن، ئەویش ئەوەیە بە دوو لەسەر سێی چنگێک* ئاو دەستنوێژی دەگرت، ئەوەى مەبەستە جێبەجێی دەکات بە بێ ئیسراف وزیادەڕۆیی کردن، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باڵەکانى** بە جوانى دەشۆرد؛ بەهەمان شێوە ئەندامەکانى تریش ئەمیش بۆئەوەیە ئاو بگاتە هەموو ئەندامە شۆردراوەکان. *(چنگێک: مەبەست چنگێکی هەردوو دەستێکی قەبارە مامناوەندە)، **(باڵەکانى: مەبەست دەستەکانە هەتاوەکو ئانیشکەکانیش دەگرێتەوە)

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

16 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا