1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بانگەوازخواز وئەمر بە چاکەکاری ونەهی کردن لە خراپەکاری

فەرموودە ئەوەندە کردەوە بکەن کە لە تواناتدا هەیە، والله خواى گەورە بێزار نابێت (لە پاداشتدانەوەتان) هەتاوەکو ئێوە بێزار دەبن (لە کردەوە کردن)

عَنِ عَائِشَةَ أُمِّ المُؤْمِنين رَضيَ اللهُ عنها زَوْجَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
أَنَّ الْحَوْلَاءَ بِنْتَ تُوَيْتِ بْنِ حَبِيبِ بْنِ أَسَدِ بْنِ عَبْدِ الْعُزَّى مَرَّتْ بِهَا وَعِنْدَهَا رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقُلْتُ: هَذِهِ الْحَوْلَاءُ بِنْتُ تُوَيْتٍ، وَزَعَمُوا أَنَّهَا لَا تَنَامُ اللَّيْلَ، فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «لَا تَنَامُ اللَّيْلَ! خُذُوا مِنَ الْعَمَلِ مَا تُطِيقُونَ، فَوَاللهِ لَا يَسْأَمُ اللهُ حَتَّى تَسْأَمُوا».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران وخێزانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
حەولا کچی توەیت کوڕی حەبیب کوڕی ئەسەد کوڕی عەبدئەلعوزا بەلایدا تێپەڕ بوو، وئەویش پێغەمبەری خودای لە لابوو -صلى اللە علیە وسلم-، ووتم: ئەمە حەولای کچی توەیتە، دەڵێن: شەوان ناخەوێت (شەونوێژ دەکات)، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «شەو ناخەوێت! ئەوەندە کردەوە بکەن کە لە تواناتدا هەیە، والله خواى گەورە بێزار نابێت (لە پاداشتدانەوەتان) هەتاوەکو ئێوە بێزار دەبن (لە کردەوە کردن)».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 785

شیکردنەوە

عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- لە لای حەولای کچی توەیت بوو -ڕەزای خوای لێبێت-، ئەو دەرچوو وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتە ژوورەوە. عائیشە پێی ووت: ئەم ئافرەتە شەوان ناخەوێت بەڵكو زیندووی دەكاتەوە بە شەونوێژ كردن. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ نكۆڵی كردن لەوەی ئەم بارگرانیەی خستۆتە ئەستۆی خۆی؛ فەرمووی: شەو ناخەوێت! خۆتان سەرقاڵ بكەن بە كردەوە چاكەكان بەو شێوەیەی دەتوانن بەردەوام بن لەسەری، والله خوای گەورە بێزار نابێت لە پاداشتدانەوەی زۆری بەندە چاكەكارە گوێڕایەڵەكانی هەتاوەکو ئەوان بێزار دەبن و واز لە كردەوەكە دەهێنن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. زۆر ئەنجامدانى پەرستن زیاتر لەوەى لە تواناى لاشەدا هەیە دەبێتە هۆی بێزار بوون بۆیە نەفس وا لەمرۆڤ دەکات واز لەو پەرستنە بهێنێت.
  2. میانڕەوی ومامناوەندی لە ئەنجامدانی پەرستندا هۆكارە بۆ بەردەوامی وجێگیربوون لەسەری.
  3. كردەوەی چاكی كەم وبەردەوام خێرترە لە كردەوەی زۆر وپچڕاو.
  4. نەوەوی دەڵێت: بەردەوامی لەسەر ئەنجامدانی كەمێك لە پەرستن هۆكارە بۆ بەردەوامی گوێڕایەڵ وپەرستش بە زیكر وتەقوا ودڵسۆزی ونزیكبوونەوە لە الله، بە پێچەوانەی ئەنجامدانی پەرستنی زۆر وقورس، سەرەنجام كەمی بەردەوام زۆر دەبێت وبە چەندەها جار زیاتر دەبێت لە زۆری پچڕاو.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

37 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية