1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژم کرد دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپی دانا لەسەر سینگی

عن وائل بن حجر رضي الله عنه قال: «صلَّيت مع رسول الله صلى الله عليه وسلم ، ووضع يَدَه اليُمْنَى على يَدِه اليُسْرى على صَدْرِه».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە وائیلی کوڕی حوجرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژم کرد دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپی دانا لەسەر سینگی».

صەحیحە ئیبنو خوزەیمە گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

(دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپی دانا لەسەر سینگی): ئەگەر باسی دەست بکرێت مەبەست هەتاوەکو مەچەکە، وئەمیش مەبەستە لەم فەرموودەیەدا. ولە گێڕانەوەى (أبو داود والنسائي) هاتووە: (ثم وضع يده اليُمنى على ظهر كفه اليُسرى والرُّسْغ والساعد) واتە: (پاشان -دەستی ڕاستی- خستە سەر: پشتی دەستی چەپی وسەر مەچەک وبازووی -چەپی-)، ومەچەک: ئەو ئێسکەیە دەست بە بازوو دەبەستێتەوە، واتا دەستی ڕاستی لەسەر هەر سێ بەشەکەی دەستی چەپی دادەنا -دەست ومەچەک وبازوو-. (لەسەر سینگی): واتا دەستی ڕاستی لەسەر دەستی چەپی دادەنا وهەردوویانی دەخستە سەر سینگی لە کاتی وەستانی لە نوێژدا.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

15 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا