1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری تەشەهود (تەحیات)ی کردم هەروەکو چۆن فێری سورەتێکی قورئانی دەکردم

عَنِ ابْنَ مَسْعُودٍ رضي الله عنه قَالَ:
عَلَّمَنِي رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَكَفِّي بَيْنَ كَفَّيْهِ، التَّشَهُّدَ، كَمَا يُعَلِّمُنِي السُّورَةَ مِنَ القُرْآنِ: «التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ، وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ، السَّلاَمُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ، السَّلاَمُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللَّهِ الصَّالِحِينَ، أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ». وفي لفظ لهما: «إِنَّ اللهَ هُوَ السَّلَامُ، فَإِذَا قَعَدَ أَحَدُكُمْ فِي الصَّلَاةِ فَلْيَقُلْ: التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ السَّلَامُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكَاتُهُ، السَّلَامُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللهِ الصَّالِحِينَ، فَإِذَا قَالَهَا أَصَابَتْ كُلَّ عَبْدٍ لِلَّهِ صَالِحٍ فِي السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ، أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ، ثُمَّ يَتَخَيَّرُ مِنَ الْمَسْأَلَةِ مَا شَاءَ».

عبداللەی کوڕی مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری تەشەهود (تەحیات)ی کردم هەروەکو چۆن فێری سورەتێکی قورئانی دەکردم، وناو لەپم لە ناو لەپی ئەو بوو، و(تەحیاتەکە بەم شێوەیە بوو): «التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ، وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ، السَّلاَمُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ، السَّلاَمُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللَّهِ الصَّالِحِينَ، أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ»^. و لە گێڕانەوەیەكی تردا: «خوای گەورە بەخشەری سەلامەتی وئاسایشە -ئەلسەلام:السلام-ە، ئەگەر یەكێكتان دانیشت لەنوێژدا (بۆ خوێندنی تەشەهود) با بڵێت:«التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ السَّلَامُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكَاتُهُ، السَّلَامُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللهِ الصَّالِحِينَ»، ئەگەر ئەمە بڵێت سوودی هەیە بۆ هەموو بەندە چاكەكانی خوای گەورە لە ئاسمان وزەوی، (دوای ئەمە دەڵێت): «أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ»، پاشان دەتوانێت بەویستی خۆی هەر نزایەكی تر بڵێت». ^(واته: هەموو ستایشێکی گەورە وبە مەزن دانان تەنها بۆ خوای گەورەیە، وهەموو نوێژکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتەیە، وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی ئەنجام دەدرێت، سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە، وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە، شاهێدی دەدەم -دان دەنێم- بەوەی کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وموحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەر ونێردراوی خودایە).

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 6265

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەو تەشەهودەی -تەحیاتەی- فێری عبداللەی کوڕی مەسعود كرد -ڕەزای خوای لێبێت- كە لە نوێژدا دەووترێت، دەستەكانی عبداللەی كردە نێو دەستەكانی خۆی بۆئەوەی سەرنجی ئیبن مەسعود ڕابكێشێت. بەو شێوەیە فێری كرد هەروەكو چۆن سورەتێكی قورئانی فێر دەكرد، ئەمیش ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم تەشەهودە لەڕوانگەی چۆنیەتی ووتن وماناكەی. فەرمووی: (التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ : هەموو ستایشێکی گەورە وبە مەزن دانان تەنها بۆ خوای گەورەیە): ئەمیش ئاماژەیە بۆ هەموو قسە وكردەوەیەك كە بەگەورەدانانی تێدا بێت، هەمووی تەنها شایستەیە بۆ خوای گەورە -عز وجل-. (وَالصَّلَوَاتُ : وهەموو نوێژکردنێک): ئەمیش هەموو نوێژێكی زانراو دەگرێتەوە ؛ نوێژە فەرز وسونەتەكان هەمووی بەتەنها بۆ پەروەردگار ئەنجامدەدرێت -سبحانه وتعالی-. (وَالطَّيِّبَاتُ : وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی ئەنجام دەدرێت): هەموو قسە وكردەوە وسیفەتێكی پاك وچاك دەگرێتەوە كە ئاماژەن بۆ كامڵێتی، هەموویان تەنها شایستەن بۆ پەروەردگار -سبحانه وتعالی-. (السَّلاَمُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ : سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە): نزاكردن بۆ سەلامەت بوون لە هەموو بەڵا وخراپە وناخۆشییەك، ونزاكردن بۆ زیادبوونی هەموو خێر وچاكەیەك. (السَّلاَمُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللَّهِ الصَّالِحِينَ : وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە): نزا كردن بۆ سەلامەت بوونی نوێژخوێنان وهەموو بەندەیەكی چاك لە ئاسمانەكان وزەوی. (أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ : شاهێدی دەدەم -دان دەنێم- بەوەی کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله): بەدڵنیایی وچەسپاوی جەخت دەكەمەوە لەسەر ئەم شاهێدی دانە. (وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ : وشاهێدی دەدەم كە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەر ونێردراوی خودایە): دان دەنێم بەوەی بەندەی خودایە وكۆتا پەیامبەرە.
پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی نوێژخوێنی كردووە بۆ ووتنی هەر نزایەك كە دەیەوێت بیڵێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. شوێنی ووتنی ئەم تەشەهودە -تەحیاتە- لەكاتی دانیشتنە پاش کۆتا سوجدە ؛ لە هەموو نوێژێکی دوو ڕكاتی، وهەروەها دەووترێت لەكۆتایی ڕكاتی دووەمی هەموو نوێژێكی سێ ڕکاتی وچوار ڕکاتی.
  2. واجبێتی ووتنی تەحیات -تەشەهود-، وڕێگەپێدراوە بە هەرشێوازێك شایەتمان بهێنێت لەو شێوازانەی لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم- .
  3. ڕێگەپێدراوە نزاکردن لە ناو نوێژدا بەو شێوەیەی پێی خۆشە ؛ بەمەرجێک تاوانى تێدا نەبێت.
  4. سونەتە لە نزاکردندا ؛ سەرەتا مرۆڤ بە نزاکردن بۆ نەفسی خۆی دەست پێبکات.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

59 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية