عن ابنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما عن النبيِّ صلى الله عليه وسلم قال:
«أُمِرْتُ أَنْ أَسْجُدَ عَلَى سَبْعَةِ أَعْظُمٍ: عَلَى الْجَبْهَةِ وَأَشَارَ بِيَدِهِ عَلَى أَنْفِهِ، وَالْيَدَيْنِ، وَالرُّكْبَتَيْنِ، وَأَطْرَافِ الْقَدَمَيْنِ، وَلَا نَكْفِتَ الثِّيَابَ وَالشَّعَرَ».

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«فەرمانم پێکراوە کە لە سەر حەوت ئێسک سوجدە بەرم: لەسەر نێوچەوان وبەدەستی ئاماژەی بۆ لووتی کرد (واتا نێوچاوان ولووت یەکەم ئەندامە)، وهەردوو دەستەكان، وهەردوو ئەژنۆكان، وسەرە پەنجەی پێیەكان، وجلەکان وقژم کۆنەکەمەوە (لەكاتی نوێژكردندا)».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 812

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە خوای گەورە فەرمانی پێكردووە لەسەر حەوت ئەندامی لاشە سوجدە ببات؛ ئەوانیش بریتین لە:
یەكەم: نێوچەوان؛ كە ئەمیش بەشی سەرەوەی ڕووە لەسەرووی لووت وچاوەكان، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەدەستی ئاماژەی بۆ لووتی كرد، وەكو ئاماژەیەك بۆ ئەوەی نێوچەوان ولووت بەیەك ئەندام هەژمار دەكرێن لە حەوت ئەندامەكە، وبۆ جەختكردنەوە لەسەر ئەوەی دەبێت سوجدەبەر لووتی بدات لەسەر زەوی.
ئەندامی دووەم وسێیەم: هەردوو دەست.
ئەندامی چوارەم وپێنجەم: ئەژنۆكان.
ئەندامی شەشەم وحەوتەم: پەنجەی پێیەكان.
وفەرمانی پێمان كردووە بەوەی قژ نەبەستینەوە، وجلەكانمان كۆ نەكەینەوە بەسەر یەكتر لەكاتی سوجدە بردن ؛ بەمەبەستی پاراستنی، بەڵكو وەكو خۆی وازی لێدەهێنن بۆ ئەوەی بكەونە سەر زەوی، و لەگەڵ ئەندامەكانی تر سوجدە ببەن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. واجبێتی سوجدە بردن لەسەر حەوت ئەندام لە نوێژدا.
  2. كۆكردنەوە وبەستنەوەی جل وقژ لەکاتی نوێژدا ؛ مەکروهە.
  3. واجبە نوێژخوێن دڵنیا وئارام بێت لەنوێژەكەیدا، ئەمیش بەوەی هەر حەوت ئەندامەكە لەسەر زەوی دابنێت، وهێمن بێت هەتاوەكو زیكری ئەو پایە دەڵێت.
  4. نەهی كردن لە كۆكردنەوە وبەستنەوەی قژ لەنوێژدا ؛ تایبەتە بە پیاوان، چونكە ئافرەت لەكاتی نوێژدا ؛ فەرمانیپێكراوە خۆی دابپۆشێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

59 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية