1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە ڕکوع بردن بووایە؛ بۆشایی دەخستە نێوان پەنجەکانى، وئەگەر لە سوجدە بردن بووایە؛ پەنجەکانى پێکەوە دەلکاند

عن وائل بن حجر رضي الله عنه : أن النبي صلى الله عليه وسلم كان إذا ركع فَرَّجَ أصابِعَه وإذا سَجد ضَمَّ أصَابِعه.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە وائیلی کوڕی حوجرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە ڕکوع بردن بووایە؛ بۆشایی دەخستە نێوان پەنجەکانى، وئەگەر لە سوجدە بردن بووایە؛ پەنجەکانى پێکەوە دەلکاند».

صەحیحە ئیبنو حیبان گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

شیکردنەوەى فەرموودەکە: (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر لە ڕکوع بردن بووایە؛ بۆشایی دەخستە نێوان پەنجەکانى): واتا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی ڕکوع بردندا بە هەردوو ناو لەپی؛ ئەژنۆکانى دەگرت وبۆشایی دەخستە نێوان پەنجەکانى چونکە ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەى بە ڕێکتر وباشتر مرۆڤ ڕکوع ببات ودەبێتە هۆی ئەوەى سەری وپشتی ڕێک ویەکسان بن. بەڵام لە کاتی سوجدە بردندا هەردوو ناولەپی دەخستە سەر زەوی، وپەنجەکانى پێکەوە دەلکاند، بۆئەوەى بە تەواوى هەموو ئەندامەکان ڕوویان لە قیبلە بێت، وئەمیش دەبێتە هۆی ئەوەى سوجدە بردن ئاسانتر بێت لەسەر مرۆڤ.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

15 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا