1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر (ڕکاتە) تاکەکانی نوێژەکەى ئەنجامبدایە؛ هەڵنەدەستا هەتاوەکو لە دانیشتنیدا ڕێک وجێگیر دەبوو

عن مالك بن الحويرث رضي الله عنه : أنه رأى النبي صلى الله عليه وسلم يصلي، فإذا كان في وِتْرٍ من صلاته لم ينهض حتى يستوي قاعداً.

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە مالیک کوڕی حوەیریسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری بینی -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر (ڕکاتە) تاکەکانی نوێژەکەى ئەنجامبدایە؛ هەڵنەدەستا هەتاوەکو لە دانیشتنیدا ڕێک وجێگیر دەبوو (ماوەیەکی کەم دادەنیشت پاشان هەڵدەستا)».

صەحیحە بوخاری گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لە سونەتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوە بوو ئەگەر بیویستایە لە ڕکاتی یەکەم بۆ ئەنجامدانى ڕکاتی دووەم یان لە ڕکاتی سێیەم بۆ ئەنجامدانى ڕکاتی چوارەم هەڵبسێت؛ بۆ ماوەیەکی کەم بە ڕێکی وجێگیری دادەنیشت پاشان هەڵدەستا، وئەم دانیشتە بە -جلسة الإستراحة- ناسراوە، واتا: -دانیشتنی پشوو وەرگرتن- ناسراوە، چەند گێڕانەوەیەک لە هاوەڵانەوە هاتووە -ڕەزاى خوایان لێبێت- سەبارەت بە ئەم دانیشتنەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

15 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا