1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە هەرگیز پێغەمبەرم نەبینووە -صلى اللە علیە وسلم- بە (کەسێک بڵێت: دایک وباوکم) بە فیدات بێت لە پاش سەعد، گوێم لێبوو دەیفەرموو: بیهاوێژە، بە فیدات بێت باوک ودایکم

عن علي رضي الله عنه قال: ما رأيتُ النبيَّ صلى الله عليه وسلم يُفَدِّي رجلًا بعد سعد سمعتُه يقول: «ارم فداك أبي وأمي».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هەرگیز پێغەمبەرم نەبینووە -صلى اللە علیە وسلم- بە (کەسێک بڵێت: دایک وباوکم) بە فیدات بێت لە پاش سەعد، گوێم لێبوو دەیفەرموو: «بیهاوێژە، بە فیدات بێت باوک ودایکم».

صەحیحە بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

عەلی -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە هەرگیز پێغەمبەری نەبینووە -صلى اللە علیە وسلم- بە کەسێک بڵێت: دایک وباوکم بە فیدات بێت لە پاش سەعدی کوڕی ئەبی وەقاس -ڕەزاى خواى لێبێت-، گوێی لە پێغەمبەر بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە لە جەنگی ئوحود دا پێی دەفەرموو: تیر بهاوێژە کافرەکان، باوک ودایکم بە فیدات بن، واتا: پێشکەشیان دەکەم بۆئەوەى لە جیاتی تۆ بمرن، هەروەها لە گێڕانەوەى تری سەحیحدا هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەمان شتی ووت بە زوبەیر لە جەنگی خەندەق -ئەحزابدا-، وتێگەیشتن لەم دوو فەرموودەیە بەم شێوەیە دەبێت: لەوەیە عەلی فەرموودەى دووەمی نەبیستبێت، یان مەبەستی عەلی تەنها لە جەنگی ئوحود دا ئەمەی فەرمووە بە یەک کەس.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

14 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا