1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فەرموودە وزانستەكانی

فەرموودە تەقواى خواى گەورە بکەن، وگوێڕایەڵی کاربەدەستی موسوڵمانان بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، وئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی بێت

عن العِرْباضِ بن ساريةَ رضي الله عنه قال:
قام فينا رسول الله صلى الله عليه وسلم ذات يوم، فوَعَظَنا مَوعظةً بليغةً وَجِلتْ منها القلوبُ، وذَرَفتْ منها العيونُ، فقيل: يا رسول الله، وعظتَنَا موعظةَ مُودِّعٍ فاعهد إلينا بعهد. فقال: «عليكم بتقوى الله، والسمع والطاعة، وإن عبدًا حبشيًّا، وسترون من بعدي اختلافًا شديدًا، فعليكم بسنتي وسنة الخلفاء الراشدين المهديين، عَضُّوا عليها بالنواجِذ، وإياكم والأمور المحدثات، فإن كل بدعة ضلالة».

لە عیرباز کوڕی ساریەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریەکی کردین کە دڵەکانى ترساند وچاوەکان فرمێسکیان کرد، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا وەکو ئەوە وابێت ئامۆژگاری کەسێکە ماڵئاوایی بکات بۆیە وەسیەتمان بۆ بکە، ئەویش فەرمووی: «تەقواى خواى گەورە بکەن، وگوێڕایەڵی کاربەدەستی موسوڵمانان بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، وئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی بێت، و لەپاش من ناكۆكی زۆر دەبینن، بۆیە دەستبگرن بە سونەتی من وسونەتی خەلیفە ڕێنموێنیکراوەکان، ( بە ئەوپەڕی تواناوە دەست بەسونەتەوە بگرن)، و وریای شتە داهێنراوەکان -بیدعەكان- بن، چونکە هەموو بیدعەیەک گومڕاییە».

(سەحیح - ڕاست) (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە سنن ابن ماجه - 42

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریەكی هاوەڵانی كرد کە دڵەکانى ترساند وچاوەکان فرمێسکیان کرد. ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا وەکو ئەوە وابێت ئامۆژگاری کەسێکە ماڵئاوایی بکات ؛ چونكە زۆر جەختی دەكردەوە لەسەر شتەكان لەم ئامۆژگاریەدا، وداوای وەسیەتیان لێكرد بۆئەوەی لەپاش ئەو دەستی پێوە بگرن، فەرمووی: وەسیەتتان دەكەم بە تەقوای خوای گەورە -عز وجل-، وئەمیش دێتە دی بە جێبەجێكردنی واجبەكان ودووركەوتنەوە لە حەرامكراوەكان، وگوێڕایەڵ بوون وجێبەجێكردنی فەرمانەکان ؛ واتا دەرهەق بە كاربەدەستەكان، ئەگەرچیش بەندەیەک ببێتە كاربەدەست یان خۆی بكات بە فەرمانڕەوا، واتا تەنانەت ئەگەر مرۆڤێك كە كەمترین پلەی هەیە لەلای خەڵكی بوو بە فەرمانڕەواتان ؛ ئەوا نابێت خۆتان بەگەورە بزانن لەئاستی ودەبێت گوێڕایەڵی بن، لەترسی نانەوەی فیتنە، وئەوەی بەژیاندا بمێنێت؛ ناكۆكی زۆر دەبینێـت، پاشان ڕێبازی ڕزگاربونی ڕوونكردەوە لەم فیتنە وناكۆكیانە، ئەویش بەدەستگرتنە بە سونەت وسونەتی خەلیفە ڕێنموێنیكراوەكان لەپاش ئەو، ئەبوبەكری سدیق، وعومەری كوڕی خەتاب، وعوسمانی كوڕی عەفان، وعەلی كوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوایان لێبێت-، وخۆگرتن بە سونەتەوە بە ددانە خرێكان ؛ ئەمیش بۆ جەختكردنەوەیە لەسەر دەستگرتن بە سونەت بە ئەوپەڕی توانا وجدی وپتەوی وچەسپاویەوە، وئاگاداری كردنەوە لە شتە داهێنراوەكان لەئایندا، چونكە هەموو داهێنراوێك لە ئایندا گومڕاییە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. گرنگی دەستگرتن بە سونەت وشوێنکەوتنی.
  2. گرنگیدان بە ئامۆژگاری ونەرمکردنی دڵەکان.
  3. فەرمان بە شوێنکەوتنی خەلیفە ڕێنموێنیکراوەکان لەپاش پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەوانیش چوار خەلیفەن: ئەبوبەكر وعومەر وعوسمان وعەلی -ڕەزای خوایان لێبێت-.
  4. نەهی کردن لە بیدعە وداهێنان لە ئایندا، وهەموو بیدعەیەك لە ئایندا گومڕاییە.
  5. گوێڕایەڵی وجێبەجێکردنی فەرمانەکانى ئەو کەسەی دەبێتە فەرمانڕەوای ئیمانداران ؛ بەمەرجێک فەرمان بە تاوان وسەرپێچی نەکات.
  6. گرنگێتی تەقواداری وترسان لە خواى گەورە لە هەموو كات وحاڵێکدا.
  7. ناکۆکی ڕوو دەدات لەنێو ئەم ئومەتە وبەردەوامە، و لەكاتی ڕوودانی واجبە مسوڵمان پابەند بێت بە سونەتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وخەلیفە ڕێنموێنیكراوەكان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

63 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
DA Dansk الدنماركية
RN Kirundi الكيروندي
KMR Kurmancî الكرمنجية
MS Bahasa Melayu الملايو