1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە بێنە پێشەوە ولێم نزیک ببنەوە، وبا ئەوانەى لە پاش ئێوە دێن؛ (لە پشتی:لە نزیکی) ڕیزی ئێوە بوەستن، بەردەوام کەسانێک دوا دەکەون هەتاوەکو خواى گەورەیش دوایان دەخات

أن رسول الله صلى الله عليه وسلم رأى في أصحابه تأخُّرًا فقال لهم: «تَقَدَّمُوا فَأْتَمُّوا بي، وليأتمَّ بكم مَن بعدكم، لا يزال قومٌ يتأخرون حتى يؤخرَّهم اللهُ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بینی هەندێک لە هاوەڵانی دوا دەکەون (لە وەستان لە ڕیزی یەکەمدا)؛ بۆیە فەرمووی: «بێنە پێشەوە ولێم نزیک ببنەوە، وبا ئەوانەى لە پاش ئێوە دێن؛ (لە پشتی:لە نزیکی) ڕیزی ئێوە بوەستن، بەردەوام کەسانێک دوا دەکەون هەتاوەکو خواى گەورەیش دوایان دەخات».

صەحیحە موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە فەزڵی نزیکبوونەوە لە ئیمام -پێشنوێژ- ڕووندەکاتەوە، وهەروەها ئەو ڕیزانەى لە پاشەوەن دەبێت شوێنی ئەو ڕیزانە بکەن لە پێشەوەیانن ونزیکی ئیمامن، هەروەها پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەڕەشەى کردووە لە ئەوانەى بەردەوام دوا دەکەون ولە ڕیزەکانی پشتەوەن بەوەى دوور دەبن لە ڕەحمەتی خواى گەورە وفەزڵ وبەخشینی وپلەبەرزەکان وزانستی شەرعی وبەو شێوەیە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

12 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ