1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە لە خەونمدا بینیم سیواکم دەکرد، ودوو پیاو هاتن بۆ لام، یەکێکیان لەوی تریان بە تەمەنتر بوو، سیواکەکەم دا بە ئەوەیان کە تەمەنی بچووکترە، پێم ووترا: گەورەکەیان، بۆیە منیش دام بە ئەوەیان کە گەورەترە

عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما أَنَّ النَّبِيَّ -صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ- قَالَ: «أراني في المنام أَتَسَوَّكُ بِسِوَاكٍ، فجاءني رجلان، أحدهما أكبر من الآخر، فَنَاوَلْتُ السِّوَاكَ الأصغرَ، فقيل لي: كَبِّرْ، فَدَفَعْتُهُ إلى الأكبر منهما».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە خەونمدا بینیم سیواکم دەکرد، ودوو پیاو هاتن بۆ لام، یەکێکیان لەوی تریان بە تەمەنتر بوو، سیواکەکەم دا بە ئەوەیان کە تەمەنی بچووکترە، پێم ووترا: گەورەکەیان، بۆیە منیش دام بە ئەوەیان کە گەورەترە (بە تەمەنترە)».

صەحیحە بوخاری گێڕاویەتیەوە به سیغەی جەزم - موسلیم گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە خەودا بینی کە سیواک دەکات، ودوو پیاو هاتن بۆ لای ویەکێکیان لە ئەوى تریان تەمەنی گەورەتر بوو، و ویستی سیواکەکە بدات بەوەیان کە تەمەنی بچووکترە، وپێی ووترا: سەرەتا بیدە بەوەیان کە تەمەنی گەورەترە، بۆیە ئەویش بەخشی بە گەورەکەیان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

14 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا