1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. ژیاننامە (سیرەت) ومێژوو

فەرموودە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستپێکردنی بە لای ڕاستی پێ خۆش بوو: لە نەعل لە پێکردنی، ولە شانە کردنی، ولە دەستنوێژگرتنی، ولە هەموو کاروبارێکی تری

عَنْ عَائِشَةَ أُمِّ المُؤمنينَ رضي الله عنها قَالَتْ:
كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يُعْجِبُهُ التَّيَمُّنُ، فِي تَنَعُّلِهِ، وَتَرَجُّلِهِ، وَطُهُورِهِ، وَفِي شَأْنِهِ كُلِّهِ.

لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێـت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستپێکردنی بە لای ڕاستی پێ خۆش بوو: لە نەعل لە پێکردنی، ولە شانە کردنی، ولە دەستنوێژگرتنی، ولە هەموو کاروبارێکی تری».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 168

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی خۆش بوو بەلای ڕاست دەستپێبكات لە هەموو ئەو شتانەی كە شیاوی ڕێزلێنانە، لەوانەیش: دەستپێكردن بە پۆشینی نەعلی پێی ڕاست، لە کاتی ڤژ وڕیش شانەکردن و چەورکردنی بەلای ڕاست دەستی پێدەکرد، ولە دەستنوێژگرتندا لەسەرەتادا پێ ودەستی ڕاستی دەشۆرد.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەوەوی دەڵێت: ئەمە بنچینەیەكی جێگیرە لە شەریعەتدا، ئەویش ئەوەیە هەرشتێك بۆ ڕێزلێنان بێت وەكو پۆشینی جل وشەڕواڵ وگۆرەوی وچوونە مزگەوت وسیواك وكل کردن، ونینۆك کردن وسمێڵ كورتكردنەوە، وشانەكردن ولابردنی مووی بن باڵ وتاشینی سەر، وسەلامدانەوە لە نوێژ، وشۆردنی ئەندامەكانی دەستنوێژگرتن، ودەرچوون لەسەرئاو، وخواردن وخواردنەوە، وتەوقەكردن، ودەست دان لە بەردە ڕەشەكە، وجگە لەمانە كە هاومانان ؛ ئەوا سوننەتە لای ڕاست پێش بخرێت، بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەوەی ڕێزلێنانەوە بێت ؛ وەكو دەرچوون لە مزگەوت وچڵم فڕێدان وتارەت گرتن وداكەندنی جل وشەڕواڵ وگۆرەوی وهتد، ئەوا لێرەدا سوننەتە لای چەپ پێش بخرێت، ئەمانە هەمووی بەهۆی ڕێز وشەرەفمەندی لای ڕاستە.
  2. (دەستپێكردنی بەڕاست پێ خۆشبوو)؛ ئەمانە دەگرێتەوە: دەستپێكردن بە كردەوەكان بە دەستی ڕاست، وپێی ڕاست، ولای ڕاست، وپێدانی شت بەدەستی ڕاست.
  3. نەوەوی دەڵێت: هەندێك لە ئەندامەكانی دەستنوێژ سوننەت نییە سەرەتا لای ڕاست بشۆردرێت ؛ ئەمانیش بریتین لە: گوێیەكان ودەستەكان (هەتا مەچەك) وگۆناكان -ڕوو- هەموویان بەیەكەوە دەشۆردرێن یەك جار، ئەگەر نەتوانرا وەكو بۆ نمونە كەسێك دەستێكی نەبوو ؛ ئەوا لای ڕاست پێشدەخات.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

53 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية