1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فەرموودە وزانستەكانی

فەرموودە سەیرە، نزیکە لەوەى پیاوێک فەرموودەیەکی منی پێبگات لە کاتێکدا لەسەر ڕاخەرەکەی پاڵی داوەتەوە ودەڵێت: لە نێوان ئێمە وئێوە کتێبی خودایە

عن المقدام بن معدِيْكَرِب رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«أَلَا هَلْ عَسَى رَجُلٌ يَبْلُغُهُ الْحَدِيثُ عَنِّي وَهُوَ مُتَّكِئٌ عَلَى أَرِيكَتِهِ فَيَقُولُ: بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ كِتَابُ اللهِ، فَمَا وَجَدْنَا فِيهِ حَلَالًا اسْتَحْلَلْنَاهُ، وَمَا وَجَدْنَا فِيهِ حَرَامًا حَرَّمْنَاهُ، وَإِنَّ مَا حَرَّمَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَمَا حَرَّمَ اللهُ».

لە میقدام کوڕی مەعیدیەکریبەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«سەیرە، نزیکە لەوەى پیاوێک فەرموودەیەکی منی پێبگات لە کاتێکدا لەسەر ڕاخەرەکەی پاڵی داوەتەوە ودەڵێت: لە نێوان ئێمە وئێوە کتێبی خودایە (قورئانە)، هەرشتێک حەڵاڵکرابوو؛ ئێمەش بە حەڵاڵی دادەنێین، و هەرشتێک حەرامکرابوو؛ ئێمەش بە حەرامی دادەنێین»، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرشتێک پێغەمبەری خودا حەرامی کردبێت هەروەکو ئەوە وایە خواى گەورە حەرامی کردبێت».

(سەحیح - ڕاست) (أبو داود والترمذي وابن ماجه) ڕیوایەتیان كردووە سنن الترمذي - 2664

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- باسی ئەوە دەکات کە سەردەمانێک نزیک بووەتەوە کە جۆرێک لە خەڵکی لەسەر ڕاخەرەکانیان پاڵیان داوەتەوە، کاتێک فەرموودەیەکی پێغەمبەری بۆ باسدەکرێت -صلى الله عليه وسلم-، دەڵێت: ئەوەی بڕیار لەسەر بابەتەکانی نێوان تۆ و ئێمە دەدات، قورئانی پیرۆزە و بۆ ئێمە بەسە، ئەوەی تێیدا حەڵاڵکراوە بە حەڵاڵ دەیبینین، وکرەوەى پێدەکەین، ئەوەی تێیدا حەرامکراوە بە حەرام دەیبینین ولێی دوور دەکەوینەوە. پاشان پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هەر شتێک لە سونەتەکەیدا ؛ حەرامی کردووە یان نەهی لێکردووە ئەوا لە حوکمدا وەکو ئەوەیە کە لە قورئاندا حەرامکراوە، چونکە ئەو حوکمەکانی لە پەروەردگاریەوە گەیاندووە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. بەمەزندانانی سونەت هەروەکو قورئان وهەروەها پابەند بوون پێوەى.
  2. گوێڕایەڵیکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ گوێڕایەڵکردنی فەرمەکانى خواى گەورەیە، وسەرپێچیکردنی ؛ سەرپێچیکردنی فەرمانەکانى خواى گەورەیە.
  3. ئاماژەیە بۆ ئەوەى سونەت بەڵگەیە وڕەدێکە بۆ ئەوانەى سونەت ڕەت دەکەنەوە یان نکۆڵی لێدەکەن.
  4. هەرکەسێک پشت لە سونەت بکات وبانگەشەی ئەوە بکات تەنها قورئان بەسە؛ ئەوا لەڕاستیدا پشتی لە هەردوویان کردووە وئەو کەسە درۆ دەکات لە بانگەشەکردنی بۆ شوێنکەوتنی قورئانی پیرۆز.
  5. لە بەڵگەکانى پێغەمبەرایەتی -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەیە هەواڵدەدات سەبارەت بە شتێک بۆیە ڕوودەدات لەداهاتودا بەو شێوەیەى باسیکردووە، و لەڕاستیشدا ڕوویدا بەو شێوەى فەرمووی.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

69 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
FF Fulfulde فولانی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
BG Български البلغارية
AZ Azərbaycan ئازەری
EL Ελληνικά اليونانية
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
LN Lingala اللينجالا
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
DA Dansk الدنماركية
RN Kirundi الكيروندي
YAO Yao الياو
KMR Kurmancî الكرمنجية
MS Bahasa Melayu الملايو