1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە کاتێک یەکێکتان دەگاتە لای کۆمەڵێک؛ با سەلامیان لێبکات، وئەگەر ویستی هەستێت (جێیان بهێڵێت)؛ با سەلامیان لێبکات، چونکە سەلامکردنی یەکەم شایستەى ستایشكردنی زیاتر نییە لە سەلامکردنی کۆتایی (ماڵئاوایی)

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضيَ اللهُ عنهُ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إِذَا انْتَهَى أَحَدُكُمْ إِلَى الْمَجْلِسِ فَلْيُسَلِّمْ، فَإِذَا أَرَادَ أَنْ يَقُومَ فَلْيُسَلِّمْ، فَلَيْسَتِ الْأُولَى بِأَحَقَّ مِنَ الْآخِرَةِ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«کاتێک یەکێکتان دەگاتە لای کۆمەڵێک؛ با سەلامیان لێبکات، وئەگەر ویستی هەستێت (جێیان بهێڵێت)؛ با سەلامیان لێبکات، چونکە سەلامکردنی یەکەم شایستەى ستایشكردنی زیاتر نییە لە سەلامکردنی کۆتایی (ماڵئاوایی)».

(حەسەن - باش) (أبو داود والترمذي والنسائي -له الكبرى- وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە سنن أبي داود - 5208

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی ئەو كەسە دەكات كە دەیەوێت بێـتە نێو دانیشتنێكەوە بەوەی پێویستە سەرەتا سەلامیان لێبكات، وئەگەر بیەوێت هەستێت ئەوا پێویستە دیسانەوە سەلامیان لێبكات؛ چونكە سەلامكردنی سەرەتا لەكاتی هاتنی شایستەی ستایشكردنی زیاتر نییە لە سەلامكردنی كۆتایی لەكاتی بەجێهێشتنیاندا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هاندان بۆ بڵاوکردنەوەى سەلامکردن.
  2. هاندان بۆ سەلامكردن لە ئامادەبووانی دانیشتنەكە لەكاتی گەیشتن وبەجێهێشتن.
  3. سیندی دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (وئەگەر ویستی هەستێت -جێیان بهێڵێت-)؛ واتا لە دانیشتنەكە هەستێت، (چونکە سەلامکردنی یەکەم شایستەى ستایشكردنی زیاتر نییە)؛ واتا هەردووكیان سونەتە كردەوە كردن پێیان، بۆیە هیچ بەڵگەك نییە بۆ وازهێنان لە دووەم بەڵكو لەگەڵ یەكەمدا جەختیان لەسەر كراوەتەوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

39 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
KN ಕನ್ನಡ كانادی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية