عَنْ عَبْدِ اللهِ بْنِ مَسعودٍ رضي الله عنه عن رَسولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم قال:
«الطِّيَرَةُ شِرْكٌ، الطِّيَرَةُ شِرْكٌ، الطِّيَرَةُ شِرْكٌ، -ثلاثًا-»، وَمَا مِنَّا إِلَّا، وَلَكِنَّ اللهَ عَزَّ وَجَلَّ يُذْهِبُهُ بِالتَّوَكُّلِ.

لە عبداللەی کوڕی مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«شومیەتی شیرکە (هاوەڵدانانە بۆ خوای گەورە)، شومیەتی شیرکە، شومیەتی شیركە، -سێ جار فەرمووی-»، -پاشان ئیبن مەسعود دەڵێت-: هیچ یەکێک لە ئێمە نییە کە شتێک لە باوەڕبوون بە (شومیەتی) نەیەتە نێو دڵیەوە، بەڵام خوای گەورە -عز وجل- نایهێڵێت بە تەوەکول وپشت بەستن بە ئەو.

(سەحیح - ڕاست) (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە سنن أبي داود - 3915

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداری داوە لە شومیەتی، ئەمیش بریتیە لە ڕەشبینی لە هەرشتێكی بیستراو یان بینراو، لە باڵندە وئاژەڵ ونەخۆش وژمارە وڕۆژەكان وهتد، لێرەدا باسی باڵندەی كرد چونكە لە جاهیلیەتدا شومیەتی بە باڵندە بەر بڵاو بووە، باڵندەكەیان هەڵدەدا لەكاتی ویستی سەفەركردن یان هەر كارێكی تر، ئەگەر باڵندەكە بۆ لای ڕاست بچووایە ؛ گەشبین دەبوون وكارەكەیان دەكرد، بەڵام ئەگەر باڵندەكە بەرەو لای چەپ بچووایە ؛ ڕەشبین دەبوون وكارەكەیان نەدەكرد. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵیداوە بەوەی ئەم كارە شیركە، باوەڕبوون بە شومیەتی شیركە ؛ چونكە هەموو خێرێك تەنها بەدەستی الله یە وهەموو شەڕ وزیانێك تەنها الله ی تاك وبێ هاوتا دەتوانێت دووری بخاتەوە وبەندەی لێ بپارێزێت.
ئیبن مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە لەوەیە دڵی مسوڵمان تووشی شتێك لە شومیەتی ببێت، بەڵام دەبێت دووری بخاتەوە بە تەوەكول وپشت بەستن بە الله، وجێبەجێكردنی هۆكارەكان لەهەمان كاتدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. باوەڕ بە شوومێتی (الطیرة) شیرکە؛ چونکە پەیوەست بوونی دڵی تێدایە بە جگە لە خواى گەورە.
  2. گرنگی دووبارەكردنەوەی بابەتە بایەخدارەكان، بۆئەوەى لەبەر بکرێن ولە دڵەکاندا جێگیر بن.
  3. تەوەکول وداواکردنی یارمەتی لە پەروەردگار -سبحانه وتعالی- ؛ شومێتی ناهێڵێت لە دڵی بەندەدا.
  4. فەرمانكردن بە تەوەكول وپشت بەستن تەنها بە الله، وپەیوەست كردنی دڵ تەنها بە ئەو زاتە مەزنە -سبحانه وتعالی-.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية