1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ئەگەر ڕۆیشتیت بۆ لای کەسێک کە حاڵی نالەبار وقورس بوو (لە ڕووی داراییەوە)، ئەوا چاوپۆشی لێبکە، بەڵکو خوای گەورە لە ئێمەش خۆش بێت

عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال:
«كان رجلٌ يُدَايِنُ الناسَ، فكان يقول لفتاه: إذا أتيتَ مُعسِرًا فتجاوز عنه، لعل اللهَ يَتجاوزُ عنا، فلقي اللهَ فتجاوز عنه».

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«پیاوێک هەبوو قەزری دەدا بە خەڵکی، ودەیووت بەو گەنجەی کە لای کاری دەکرد: ئەگەر ڕۆیشتیت بۆ لای کەسێک کە حاڵی نالەبار وقورس بوو (لە ڕووی داراییەوە)، ئەوا چاوپۆشی لێبکە، بەڵکو خوای گەورە لە ئێمەش خۆش بێت، وکاتێک کەوەفاتی کرد وگەیشتەوە بە پەروەردگار پەروەردگار لێی خۆش بوو».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 1562

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات پیاوێک بە قەرزپێدان مامەڵەى لەگەڵ خەڵکی دەکرد، یان بە نرخ وەرگرتنی دواخراو شتی پێیان دەفرۆشت، وبە ئەو کوڕەى دەووت کە لەلای کاری دەکرد وقەرزەکانى خەڵکی بۆی وەردەگرتەوە: ئەگەر چویت بۆ لای قەرزدارێک وئەوەندەى نەبوو قەرزەکەى پێبداتەوە بەهۆی نەبوونی: (ئەوا چاوپۆشی لێبکە)؛ ئەمیش بە ماوەپێدانى زیاتر وزۆر نەکردن لێی بۆ دانەوەى قەرزەکە، یان بە قبوڵکردنی ئەوەى هەیەتی ئەگەرچیش کەموکورتی تێدا بێت، وئەمیش بەهیوای ئەوەى خواى گەورە لەبەرامبەر ئەم کردەوەیە لە گوناهەکانى خۆش بێت، کاتێک پیاوەکە مرد ؛ خواى گەورە لە گوناهەکانى خۆش بوو.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. چاکەکاری لە مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکی ولێبووردەی بەرامبەریان وچاوپۆشی لەوانەی حاڵیان سەخت وناڕەحەتە ؛ ئەمانە لە هۆکارەکانى ڕزگاربوونی بەندەن لە ڕۆژی قیامەتدا.
  2. چاکەکاری بەرامبەر خەلکی ودڵسۆزی بۆ الله و بەهیوابوون بە ڕەحمەتی ئەو زاتە مەزنە ؛ ئەمانە لە هۆکارەکانى لێخۆشبوونن لە تاوانەکان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

68 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
FF Fulfulde فولانی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
BG Български البلغارية
AZ Azərbaycan ئازەری
EL Ελληνικά اليونانية
AK Akan الأكانية
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
LN Lingala اللينجالا
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
DA Dansk الدنماركية
RN Kirundi الكيروندي
KMR Kurmancî الكرمنجية
MS Bahasa Melayu الملايو