1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ئاسۆی بەرەبەیان (بانگی بەیانی) دەهاتە سەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەو لەشی گران بوو بەهۆی چوونە لای خێزانەکانی، پاشان خۆی دەشۆرد (غوسڵی دەکرد) وڕۆژووی دەگرت

عن عائشة وأم سلمة رضي الله عنهما «أن رسول الله صلى الله عليه وسلم كان يُدْرِكُهُ الفجر وهو جُنٌبٌ من أهله، ثم يغتسل ويصوم ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عائیشە ودایکی سەلەمەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێن: «ئاسۆی بەرەبەیان (بانگی بەیانی) دەهاتە سەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەو لەشی گران بوو بەهۆی چوونە لای خێزانەکانی، پاشان خۆی دەشۆرد (غوسڵی دەکرد) وڕۆژووی دەگرت».

صەحیحە بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

عائیشە ودایکی سەلەمە (ڕەزای خوایان لێبێت) باسی ئەوە دەکەن کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەچووە لای خێزانەکانی لە شەودا، ولەوەیە بانگی بەیانیشی بدایە وئەو لەشی گران بووایە وهێشتا غوسڵی نەکردووە، وبەردەوام دەبوو لەسەر ڕۆژووەکەی وبە قەزا نەیدەدایەوە (واتە: لە پاش بانگی بەیانی غوسڵی دەردەکرد بۆ ئەوەی نوێژی بەیانی بکات)، وئەم باسکردنەیان وەکو وەڵامێک بوو بۆ مەروانی کوڕی حەکەم کاتێک کەسێکی نارد بۆ ئەوەی پرسیاریان لێبکات سەبارەت بەم بابەتە. وئەم حوکمە بۆ ڕەمەزان وجگە لە ڕەمەزانیشە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

17 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی