1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە حەڵاڵ نییە بۆ ئافرەتی مسوڵمان سەفەرێك بكات كە دووریەكەی شەوێك بێت مەگەر پیاوێكی مەحرەمی لەگەڵدا بێت

عن أبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«لَا يَحِلُّ لِامْرَأَةٍ مُسْلِمَةٍ تُسَافِرُ مَسِيرَةَ لَيْلَةٍ إِلَّا وَمَعَهَا رَجُلٌ ذُو حُرْمَةٍ مِنْهَا».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«حەڵاڵ نییە بۆ ئافرەتی مسوڵمان سەفەرێك بكات كە دووریەكەی شەوێك بێت مەگەر پیاوێكی مەحرەمی لەگەڵدا بێت».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 1339

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە حەرامە ئافرەتی مسوڵمان سەفەر بكات بۆ شوێنێك كە دووریەكەی شەوێك بێت؛ مەگەر پیاوێكی مەحرەمی لەگەڵدا بێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئیبن حەجەر دەڵێت: ڕێگەپێدراو نییە ئافرەت بە تەنها سەفەر بكات بەبێ مەحرەم، ئەمە یەكدەنگی زانایانی لەسەرە جگە حەج وعومرە كردن، و بەجێهێشتنی خاكی شیرك، وە هەندێك لە زانایان بونی مەحرەم بۆ ئافرەت بە مەرج دادەنێن بۆ ئەنجامدانی حەج.
  2. کامڵێتی شەریعەتی ئیسلامی، و بەپەرۆشی لەسەر پارێزگاری كردن لە ئافرەت وپاراستنی.
  3. باوەڕهێنان بە خواى گەورە وڕۆژی دوایی دەبێت ملکەچبوونی لەگەڵدا بێت بۆ شەریعەتی خواى گەورە، هەروەها دەبێت مسوڵمان سنوورەکانى شەریعەت بپارێزێت وتێی نەپەڕێنێت.
  4. مەحرەمەكانی ئافرەت بریتین لە مێردەكەی یان ئەوانەی بۆ هەتاهەتایی حەرامە مارەی بكەن بەهۆی ڕەچەڵەكەوە، یان بەهۆی شیرپێدانەوە، یان بەهۆی ژن وژن خوازییەوە، ودەبێت مەحرەمەكە مسوڵمان وباڵغ وئاقڵ ومتمانەپێكراو وپشت پێبەستراو بێت؛ چونكە مەبەست لە مەحرەم بۆ پاراستنی ئافرەت وپارێزگاری كردنە لێی وجێبەجێكردنی كاروباریەتی.
  5. سەبارەت بەو گێڕانەوانەی كە هاتووە دەربارەی ئەو ماوەی سەفەر كردنەی كە نابێت ئافرەت تێیدا بە تەنها سەفەر بكات مەگەر لەگەڵ مەحرەمێك نەبێت؛ بەیهەقی دەڵێت: سەرەنجام هەرشتێك پێی بووترێت سەفەر؛ ئەوا نەهی لێدەكرێت لە ئافرەت مەگەر لەگەڵ مێردەكەی یان مەحرەمێك بێت، ئینجا ماوەكەی سێ یان دوو یان یەك ڕۆژ بێت یان دوورییەكی دیاریكراو یان هەرشتێكی تر بێت؛ ئەمیش بەهۆی گێڕانەوە ڕەهاكەی ئیبن عەباس، كە كۆتا گێڕانەوەی (مسلم)ە: (نابێت ئافرەت سەفەر بكات مەگەر لەگەڵ مەحرەمێك نەبێت)، ئەمە هەموو شتێك دەگرێتەوە كە پێی بووترێت سەفەر كردن. وئەم فەرموودەیەی ئێمە لەخزمەتی داین یاسی دووری شەوێکی کردووە بەپێی حاڵی پرسیاركار وشوێن.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

47 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية