1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە ڕازیبوونی دایک وباوک هۆکارە بۆ ڕازیبوونی خواى گەورە، وتوڕەبوونی دایک وباوک هۆکارە بۆ توڕەبوونی خواى گەورە

عن عبد الله بن عمرو رضي الله عنهما عن النبي صلى الله عليه وسلم قال: «رضا الله في رضا الوالدين، وسَخَطُ الله في سَخَطِ الوالدين».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕازیبوونی دایک وباوک هۆکارە بۆ ڕازیبوونی خواى گەورە، وتوڕەبوونی دایک وباوک هۆکارە بۆ توڕەبوونی خواى گەورە».

حەسەن لغیره تورموذی گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە پەیوەندی ڕازیبوونی خواى گەورە بە ڕازیبوونی دایک وباوکە باسدەکات، واتە ئەگەر دایک وباوکی چاک ڕازی بن لە ڕۆڵەکانیان ئەوا خواى گەورەیش لە ڕۆڵەکەیان ڕازی دەبێت، وئەگەر دایک وباوکی چاک لە ڕۆڵەکەیان توڕەبن بەهۆی ئەوەى ڕۆڵەکەیان لادان وشتی ناڕەوا ئەنجامدەدات یان بەرامبەریان خراپە؛ ئەوا خواى گەورەیش لەو ڕۆڵەیە توڕە دەبێت بەهۆی خراپبوونی بەرامبەر دایک وباوکی.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

15 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا