1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە ئایا چی تاوانێک گەورەترینە لەلای خوای گەورە؟ فەرمووی: «هاوبەش وهاوتا بۆ خوای گەورە بڕیار بدەیت لەکاتێکدا ئەو تۆی دروستکردووە

عَنْ عَبْدِ اللهِ بنِ مَسْعُودٍ رضي الله عنه قال:
سَأَلْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: أَيُّ الذَّنْبِ أَعْظَمُ عِنْدَ اللهِ؟ قَالَ: «أَنْ تَجْعَلَ لِلهِ نِدًّا وَهُوَ خَلَقَكَ» قُلْتُ: إِنَّ ذَلِكَ لَعَظِيمٌ، قُلْتُ: ثُمَّ أَيُّ؟ قَالَ: «وَأَنْ تَقْتُلَ وَلَدَكَ؛ تَخَافُ أَنْ يَطْعَمَ مَعَكَ» قُلْتُ: ثُمَّ أَيُّ؟ قَالَ: «أَنْ تُزَانِيَ حَلِيلَةَ جَارِكَ».

لە عبداللە کوڕی مەسعودەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
پرسیارم كرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- : ئایا چی تاوانێک گەورەترینە لەلای خوای گەورە؟ فەرمووی: «هاوبەش وهاوتا بۆ خوای گەورە بڕیار بدەیت لەکاتێکدا ئەو تۆی دروستکردووە»، ووتم: پاش ئەوە چی (واتە: چی تاوانێک گەورەترە)؟ فەرمووی: «منداڵەکەت بکوژیت لە ترسی ئەوەی لە خواردنەکەت دەخوات»، ووتم: پاش ئەوە چی؟ فەرمووی: «زینا بکەیت لەگەڵ هاوسەری دراوسێکەت».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 4477

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێكرا سەبارەت بە گەورەترین تاوانەكان، فەرمووی: گەورەترین تاوان ؛ شیرك وهاوبەش بڕیاردانە بۆ الله، ئەمیش بریتیە لەوەی كەسێك یان شتێك بكەیتە هاوتا ویەكسان بە الله ؛ لە ئولوهیەتی -پەرستراوێتی- یان پەروەردگارێتی یان ناو وسیفەتەكانی، خوای گەورە لەم تاوانە خۆش نابێت مەگەر بە تەوبەكردن، وئەگەر بكەری ئەم تاوانە لەسەری بمرێت ئەوا بەهەتاهەتایی لەدۆزەخدا دەمێنێتەوە. پاشان تاوانی كوشتنی منداڵ لەترسی ئەوەی لە خواردنەكەی دەخوات، وبەشی خۆی نامێنێت، وكوشتنی هەر نەفسێك بەناهەق حەرامە ؛ بەڵام تاوانەكە گەورەترە ئەگەر بكوژ وكوژراو كەسوكاری یەكتر بن، وهەروەها تاوانەكە گەورەترە ئەگەر مەبەستی بكوژ ئەوە بێت ؛ كوژراو بەشدار دەبێت لەو ڕزقەی الله پێی بەخشیووە. پاشان زیناكردنی پیاو لەگەڵ هاوسەری دراوسێكەی ؛ ئەمیش لەڕێگای هەوڵدان بۆ هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتی دراوسێكەی هەتاوەكو زینای لەگەڵدا دەكات ودێتە ژێر ڕكێفیەوە. زینا كردن حەرامە، بەڵام تاوانەكەی گەورەترە ئەگەر زیناكردنەكە لەگەڵ هاوسەری دراوسێ بێت ؛ چونكە شەریعەت فەرمانیكردووە بە چاكەكاربوون وباش هاوەڵی دەرهەق بە دراوسێ.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. جیاوازی پلەی تاوانەکان لە گەورەییدا، هەروەکو چۆن کردەوە چاکەکان پلەیان جیاوازە لە فەزڵ وپاداشتدا.
  2. گەورەترین تاوان بریتیە لە: شیرک وهاوبەشدانانە بۆ خوای گەورە، پاشان کوشتنی منداڵ لەترسی ئەوەی لە خواردنەكەت دەخوات، دواتر زینا کردن لەگەڵ هاوسەری دراوسێكەت.
  3. ڕزق وڕۆزی بەدەستی خوای گەورەیە، وپەروەردگار ڕزقی هەموو خوڵقێنراوەكانی زامن كردووە.
  4. گەورەیی مافی دراوسێ، وتاوانی ئازاردانی گەورەترە لە تاوانی ئازاردانی خەڵكانی تر.
  5. تەنها خوڵقێنەر شایستەی پەرستنە ؛ كە تاكە وبێ هاوتا وبێ هاوبەشە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

60 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية