1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە خواى گەورە -سبحانه وتعالى- پێدەکەنێت سەبارەت بە دوو پیاو یەکێکیان ئەوی تر دەکوژێت، دەچنە بەهەشتەوە، یەکێکیان لە پێناو خواى گەورە دەجەنگێت ودەکوژرێت، وپاشان خواى گەورە تەوبەی بکوژەکە قبوڵ دەکات ومسوڵمان دەبێت وشەهید دەکرێت

عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «يضحكُ اللهُ سبحانه وتعالى إلى رجلين يقتلُ أحدُهما الآخرَ يدخلانِ الجنةَ، يقاتلُ هذا في سبيل الله فيُقْتَلُ، ثم يتوبُ اللهُ على القاتلِ فيُسْلِمُ فَيُسْتَشْهَدُ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە -سبحانه وتعالى- پێدەکەنێت سەبارەت بە دوو پیاو یەکێکیان ئەوی تر دەکوژێت، دەچنە بەهەشتەوە، یەکێکیان لە پێناو خواى گەورە دەجەنگێت ودەکوژرێت، وپاشان خواى گەورە تەوبەی بکوژەکە قبوڵ دەکات ومسوڵمان دەبێت وشەهید دەکرێت».

صەحیحە بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

خواى گەورە -سبحانه وتعالى- پێدەکەنێت سەبارەت بە دوو پیاو یەکێکیان ئەوی تر دەکوژێت، وهەردوویان دەچنە بەهەشتەوە، مسوڵمانەکە لە پێناو خواى گەورە دەجەنگێت بۆ ئەوەى ئاینی ئیسلام سەربکەوێت و وشەی خودا بەرز بێت؛ وکافرەکە شەهیدی دەکات، وپاشان کافرەکە دەبێت بە مسوڵمان وخواى گەورە تەوبەی لێ قبوڵ دەکات سەبارەت بەو تاوانەى ئەنجامی دا، پاشان ئەمیش دەجەنگێت لە پێناو خواى گەورە وشەهید دەکرێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

14 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا