1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە خواى گەورە دەفەرموێت: ئەوەى دژایەتی دۆستێكی من بکات؛ ئەوا من جەنگی لە دژ ڕادەگەیەنم، وبەندەکەم بە هیچ شتێک لە من نزیک نابێتەوە کە خۆشەویست بێـت لە لام هێندەی نزیکبوونەوەى لێم بە ئەنجامدانى فەریزەکان

عَنْ أَبِي هُرَيْرَة رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: قَالَ رَسُول اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«إنَّ اللَّهَ تَعَالَى قَالَ: مَنْ عَادَى لِي وَلِيًّا فَقْد آذَنْتُهُ بِالحَرْبِ، وَمَا تَقَرَّبَ إلَيَّ عَبْدِي بِشَيْءٍ أَحَبَّ إلَيَّ مِمَّا افْتَرَضْتُ عَلَيْهِ، وما يَزَالُ عَبْدِي يَتَقَرَّبُ إلَيَّ بِالنَّوَافِلِ حَتَّى أُحِبَّهُ، فَإِذَا أَحْبَبْتُهُ كُنْتُ سَمْعَهُ الَّذِي يَسْمَعُ بِهِ، وَبَصَرَهُ الَّذِي يُبْصِرُ بِهِ، وَيَدَهُ الَّتِي يَبْطِشُ بِهَا، وَرِجْلَهُ الَّتِي يَمْشِي بِهَا، وَإِنْ سَأَلَنِي لَأُعْطِيَنَّهُ، وَلَئِنْ اسْتَعَاذَنِي لَأُعِيذَنَّهُ».

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی:
«خواى گەورە دەفەرموێت: ئەوەى دژایەتی دۆستێكی من بکات؛ ئەوا من جەنگی لە دژ ڕادەگەیەنم، وبەندەکەم بە هیچ شتێک لە من نزیک نابێتەوە کە خۆشەویست بێـت لە لام هێندەی نزیکبوونەوەى لێم بە ئەنجامدانى فەریزەکان، وبەندەکەم بەردەوام لێم نزیک دەبێتەوە بە ئەنجامدانى سوننەتەكان هەتاوەکو خۆشم دەوێت، ئەگەر خۆشم بوێت دەبمە پارێزەری بیستن وبینین ودەست وقاچی، وئەگەر داوا بکات پێی دەبەخشم، وئەگەر داوای پەنا بکات پەنای دەدەم».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري) ڕیوایەتی كردووە الأربعون النووية - 38

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمان دەگێڕێـتەوە لە فەرموودەیەكی قودسیدا كە خودای گەورە -عز وجل- فەرموویەتی: ئەوەی ئازاری دۆستێكی -وەلیەكی- من بدات وتوڕەی بكات وڕقی لێبێت ئەوا من دژایەتیكردنی ڕادەگەیەنم. دۆستی -وەلی- خوای گەورە: بریتیە لە ئیمانداری تەقوادار، هەتا بەندە ئیمان وتەقوای زیاتر بێت ئەوا دۆستایەتی خودای گەورە بۆی زیاتر دەبێت. وبەندە بە هیچ شتێک لە پەروەردگاری نزیك نابێتەوە کە خۆشەویست بێـت لە لای پەروەردگاری ؛ هێندەی نزیکبوونەوە لێی بە ئەنجامدانی فەرزکراوەکان، ئەمیش ئەنجامدانی پەرستنەكان ودووركەوتنەوە لە حەرامكراوەكان دەگرێتەوە، ومسوڵمان بەردەوام نزیک دەبێتەوە لە پەروەردگاری بە ئەنجامدانی سوننەتەكان لەگەڵ فەرزەكان ؛ هەتاوەكو خوای گەورە خۆشی دەوێت. ئەگەر الله خۆشی بوێت؛ ئەوا ڕێنموێنی دەكات لە چوار ئەندامیدا: ڕێنموێنی دەكات لە بیستنیدا، بۆیە تەنها ئەو شتانە دەبیستێت كە خوای گەورە لێی ڕازیە. وڕێنموێنی دەكات لە بینینیدا، بۆیە تەنها سەیری ئەو شتانە دەكات كە خوای گەورە پێی خۆشە سەیری بكات وپێی ڕازیە. وڕێنموێنی دەكات لە دەستیدا، بۆیە تەنها ئەو كردەوانە دەكات بەدەستی كە خوای گەورە پێی ڕازیە. وڕێنموێنی دەكات لە پێیدا، بۆیە تەنها بۆ ئەو شوێنانە دەڕوات كە خوای گەورە لێی ڕازیە، وتەنها بۆ خێر وچاكە هەوڵدەدات. لەگەڵ ئەمانەیشدا ئەگەر داوای هەرشتێك لە خوای گەورە بكات ؛ پێی دەبەخشێت، نزاكانی وەڵام دەدرێتەوە، وئەگەر پەنا بە الله بگرێت وداوای پاراستنی لێبكات؛ ئەوا الله -سبحانه وتعالی- دەیپارێزێت وپەنای دەدات لەو شتەی لێی دەترسێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئەم فەرموودە لەوانەیە كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیگێڕێتەوە لە پەروەردگارییەوە، بە (فەرموودەی قودسی) یان (فەرموودەی خودایی) ناودەبرێت، ووتن وماناكەی لە الله وەیە، بەڵام تایبەتمەندیەكانی قورئانی پیرۆزی نییە كە جیای دەكاتەوە لە قسەی تر؛ لەوانەش: خوێندنەوەی پەرستنە ودەستنوێژگرتن بۆ خوێندنەوەی وتەحەدا وموعجیزە، وهتد.
  2. نەهی كردن لە ئازاردانی دۆستانی الله وهاندان بۆ خۆشویستنیان، ودانپێدانان بە فەزڵ وچاكەیان.
  3. فەرمانكردن بە دژایەتیكردنی دوژمنانى الله، وحەرامێتی دۆستایەتی كردنیان.
  4. هەركەسێك بانگەشەی دۆستایەتی الله بكات بەبێ شوێنكەوتنی شەریعەتەكەی ؛ درۆ دەكات لە بانگەشەكەیدا.
  5. مرۆڤ دەبێتە دۆستی الله ؛ بەجێبەجێكردنی فەرزەكان ودووركەوتنەوە لە حەرامكراوەكان.
  6. لەو شتانەی دەبنە هۆی ئەوەی الله بەندەی خۆشبوێت و وەڵامی نزاكانی بداتەوە ؛ ئەنجامدانی كردەوە سونەتەكانە لەپاش جێبەجێكردنی واجبەكان ودووركەوتنەوە لە حەرامكراوەكان.
  7. ئاماژەكردن بۆ ڕێزداری وشەرەفمەندی دۆستانی الله وبەرزی پلەوپایەیان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

57 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
DA Dansk الدنماركية
RN Kirundi الكيروندي
KMR Kurmancî الكرمنجية
MS Bahasa Melayu الملايو