1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە وازی لێبهێنن وسەتڵێک ئاو بپرژێنن بەسەر میزەکەیدا، ئێوە نێردراون بۆئەوەى کارەکان ئاسان بن و نەنێردراون بۆئەوەى کارەکان قورس بکەن

عن أبي هريرة رضي الله عنه قال: بال أعرابي في المسجد، فقام الناس إليه لِيَقَعُوا فيه، فقال النبي صلى الله عليه وسلم : «دعوه وأريقوا على بوله سَجْلاً من ماء، أو ذَنُوبًا من ماء، فإنما بُعِثْتُمْ مُيَسِّرِينَ، ولم تُبْعَثُوا مُعَسِّرِينَ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئەعرابیەک میزی کرد لە نێو مزگەوتدا، خەڵکی هەستان بۆئەوەى لۆمەى بکەن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وازی لێبهێنن وسەتڵێک ئاو بپرژێنن بەسەر میزەکەیدا، ئێوە نێردراون بۆئەوەى (کاروبارەکان) ئاسان بن و نەنێردراون بۆئەوەى (کاروبارەکان) قورس بکەن».

صەحیحە بوخاری و موسلیم ھاوڕان لەسەری وە لەفزەکە ھین بوخاریە

شیکردنەوە

ئەعرابیەک هەستا ومیزی کرد لە گۆشەیەکی نێو مزگەوتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، خەڵکی هەستان بۆئەوەى لۆمەى بکەن بە دەست وزمانیان وهاواریان بە سەریدا کرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: وازی لێبهێنن، کاتێک میزەکەى تەواو کرد، فەرمانی کر سەتڵێک ئاو بپرژێنن بەسەر شوێنەواری میزەکەیدا، وبۆیانی ڕوونکردەوە کە ئەوان بانگخوازن بۆئەوەى کاروبارەکان ئاسان بکەن لەسەر خەڵکی و نەنێردراون بۆئەوەى کاروبارەکان قورس بکەن لەسەر خەڵکی ولە هیدایەت دووریان بخەنەوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

16 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا