1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ئەگەر سەگ لە جامی (کەرەستەی خواردن وخواردنەوەى) یەکێک لە ئێوە ئاوی خواردەوە؛ ئەوا با حەوت جار بیشۆرێت

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: إِنَّ رَسُولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم قَالَ:
«إِذَا شَرِبَ الْكَلْبُ فِي إِنَاءِ أَحَدِكُمْ فَلْيَغْسِلْهُ سَبْعًا». ولمسلم: « أولاهُنَّ بالتُراب».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت:
«ئەگەر سەگ لە جامی (کەرەستەی خواردن وخواردنەوەى) یەکێک لە ئێوە ئاوی خواردەوە؛ ئەوا با حەوت جار بیشۆرێت». لە ڕیوایەتەکەی (مسلم)دا: «یەکەم جار بە خۆڵ بیشوات».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 172

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بە شۆردنی دەوری (كەرەستەی خواردن) حەوت جار ؛ ئەگەر سەگ زمانی لێدابوو، یەكەم جار دەبێت خۆڵ بهێنێت بەسەریدا پاشان ئاوی پێدا بكات، بەم شێوازە خاوێنی تەواو دێتە جێ لە پیسی وزەرەری

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. لیكی سەگ پیسە لە شەرعدا.
  2. ئەگەر سەگ زمانی دا لە دەوریەک -دەفرێک-، ئەوا دەفرەکە پیس دەبێت، وئەو ئاوەی کە ماوەتەوە بەهەمان شێوە پیس بووە.
  3. پاککردنەوە بە خۆڵ -قوڕ- ودووبارە شۆردنەوەی حەوت جار ؛ ئەمە تایبەتە بە شتێک کە سەگ دەم وزمانى لێدا بێت، بەڵام شتێک میز یان پاشەڕۆ یان هەر پیسیەکی تری سەگی بەسەرەوە بێت ؛ ئەم شێوازە پاككردنەوە نایگرێتەوە.
  4. چۆنیەتی شۆدنی دەوری -دەفر:پەرداخ- بە خۆڵ: ئاو دەکاتە نێو دەفرەكە وخۆڵ دەكات بەسەریدا، پاشان دەفرەكە بەم تێكەڵەیە لە خۆڵ وئاو -قوڕ- دەشوات.
  5. ڕووکەشی فەرموودەکە گشتیە وهەموو سەگەکان دەگرێتەوە، تەنانەت ئەو سەگانەیشی کە شەریعەت ڕێگەى بە ڕاگرتنیان داوە، وەکو سەگی ڕاوکردن وپاسەوانى وسەگی شوانی.
  6. سابون وڕووەکی ئەشنان جێگاى خۆڵ -قوڕ- ناگرێتەوە بۆ پاککردنەوە؛ چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەدەق باسی خۆڵی كردووە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

53 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية