1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە خواى گەورە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لە شتێک کە لە دەروونی خۆیاندا دەیڵێنەوە؛ ئەگەر کردەوەى پێنەکەن یان نەیڵێن

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«إِنَّ اللَّهَ تَجَاوَزَ عَنْ أُمَّتِي مَا حَدَّثَتْ بِهِ أَنْفُسَهَا، مَا لَمْ تَعْمَلْ أَوْ تَتَكَلَّمْ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خواى گەورە لە ئومەتەکەم خۆش بووە لە شتێک کە لە دەروونی خۆیاندا دەیڵێنەوە؛ ئەگەر کردەوەى پێنەکەن یان نەیڵێن».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 5269

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە مسوڵمان لێپرسینەوەی لێناكرێت بەهۆی قسەی نێو دەروونی ئەگەر بە زمانی دەری نەبڕێت وكردەوەی پێنەكات، خوای گەورە ئەم ناڕەحەتیەی لەسەرمان لاداوە ولێمان خۆشبووە لەسەر ئەم قسانە، ولێپرسینەوە ناكات لە ئومەتی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- بەهۆی ئەو قسانەی دێت بە مێشك ودەروونیاندا بەبێ ئەوەی مەیلیان بۆی هەبێت وجێگیر بێت لەلایان؛ بەڵام ئەگەر جێگیر بوون لە دڵدا وەكو خۆبەگەورەزانین وشانازی وفیز زلی ودووڕوویی یان بە ئەندامەكانی كردەوە بەم قسانە بكات یان دەریان ببڕێت ؛ ئەوا لێپرسینەوەی لێدەكرێت سەبارەتیان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. خواى گەورە -سبحانه وتعالى- لە مرۆڤ خۆش دەبێت سەبارەت بە ئەو بیر وخەیاڵانەى دێت بەسەر نەفسیدا ولە بیری خۆیدا دەیڵێتەوە یان بەسەر دڵیدا تێپەڕ دەبێت؛ بەمەرجێک نەیڵێت وکردەوەى پێنەکات.
  2. ئەگەر مرۆڤ تەنها بیر لە تەڵاق بکاتەوە وبەسەر دڵیدا بێت، بەڵام نەیڵێت ونەینووسێت، ئەوا ئەمە تەنها قسەی نەفسە وبیرکردنەوەیە وبە تەڵاقدان دانانرێت.
  3. مرۆڤ لێپرسینەوەی لێناكرێت بەهۆی قسە وبیركردنەوەی نەفسی بەمەرجێك لە دەروونیدا جێگیر نەبێت وقسە وكردەوەی پێنەكات.
  4. گەورەیی ڕێزداری ئومەتی موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژە بۆی لێرەدا ئەوەیە كە لێپرسینەوەیان لێناكرێت بەهۆی قسە وبیركردنەوەی نەفسیان بە پێچەوانەی ئومەتەكانی پێش ئێمە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

51 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية