1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە کچەکەى حەمزە فەرمووی: حەڵاڵ نییە بۆ من (مارەی بکەم)، ئەوەی بەهۆی شیرپێدانیشەوە حەرام دەبێت (مارەکردنی)؛ هەروەکو حەرامبوونی (مارەکردنیەتی) بەهۆی ڕەچەڵەکەوە، ئەو کچی برامە لە شیرپێدانەوە

قال رسول الله صلى الله عليه وسلم في بنت حمزة: «لَا تَحِلُّ لِي يَحْرُمُ من الرَّضَاعِ مَا يَحْرُمُ من النَّسَبِ وهي ابنة أَخِي من الرَّضاعة».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-« سەبارەت بە کچەکەى حەمزە فەرمووی: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە کچەکەى حەمزە فەرمووی: حەڵاڵ نییە بۆ من (مارەی بکەم)، ئەوەی بەهۆی شیرپێدانیشەوە* حەرام دەبێت (مارەکردنی)؛ هەروەکو حەرامبوونی (مارەکردنیەتی) بەهۆی ڕەچەڵەکەوە**، ئەو کچی برامە لە شیرپێدانەوە».*(شیرپێدانەوە: واتا هەردوویان لە یەک ئافرەت شیریان خواردووە پێنج جار یان زیاتر لە خوار تەمەنی دوو ساڵیەوە)، **(ڕەچەڵەک: مەبەست ئەوەیە بەهۆی ئەوەی هەردوویان لە دایک وباوکێک بن، یان هەردوویان لە یەکێکیان بن دایک یان باوک، یان کەسە نزیکەکانى تر بێت کە حەرامە مارەکردنیان)

صەحیحە بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

عەلی کوڕی ئەبی تاڵیب -ڕەزای خوای لێبێت- داواى لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد کە کچی حەمزە بخوازێت کە ئامۆزای هەردوویانە. ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو کە حەڵاڵ نییە بۆی مارەی بکات، چونکە کچی برایەتی لە شیرپێدانەوە. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وحەمزە -ڕەزای خواى لێبێت- شیریان خواردووە لە (سویبە:ثوبیة) کە خزمەتکاری ئەبو لەهەب بووە، بۆیە بوو بە برای لە شیرپێدانەوە (برای شیری)، ودەبێتە مامی کچەکەى حەمزە، وهەرکەسێک بەهۆی ڕەچەڵەک* حەرام بێت: بەهۆی شیرپێدانیشەوە** حەرام دەبێت. *(ڕەچەڵەک: مەبەست ئەوەیە بەهۆی ئەوەی هەردوویان لە دایک وباوکێک بن، یان هەردوویان لە یەکێکیان بن دایک یان باوک، یان کەسە نزیکەکانى تر کە حەرامە مارەکردنیان)، **(شیرپێدانەوە: واتا هەردوویان لە یەک ئافرەت شیریان خواردووە پێنج جار یان زیاتر لە خوار تەمەنی دوو ساڵیەوە)

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

15 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی