1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە با هیچ پیاوێکی ئیماندار ڕقی لە ئافرەتێکی ئیماندار نەبێتەوە، ئەگەر ڕقی لە ڕەوشتێکی بێت؛ ئەوا ڕەوشتێکی تری لا پەسەندە

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي لله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«لَا يَفْرَكْ مُؤْمِنٌ مُؤْمِنَةً، إِنْ كَرِهَ مِنْهَا خُلُقًا رَضِيَ مِنْهَا آخَرَ» أَوْ قَالَ: «غَيْرَهُ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«با هیچ پیاوێکی ئیماندار ڕقی لە ئافرەتێکی ئیماندار نەبێتەوە، ئەگەر ڕقی لە ڕەوشتێکی بێت؛ ئەوا ڕەوشتێکی تری لا پەسەندە».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 1469

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە پیاو ڕقی لە خێزانەكەی بێتەوە ؛ چونكە ئەمە دەبێتە هۆی ستەم لێكردنی و پشتلێكردنی و وازلێهنانی، بوونی كەموكورتی لە سروشتی مرۆڤدایە، ئەگەر ڕقی لە ڕەوشتێكی خراپی خێزانەكەی بێـت ؛ ئەوا ڕەوشتێكی جوانی بەلاوە پەسەندە، بۆیە دەبێت ڕازی بێت لێی بەو ڕەوشتە جوانانەی هەیەتی، وئارام بگرێت لەسەر ڕەوشتە ناشیرینەكان، چونكە ئەمە دەبێتە هۆی ئارامگرتن وڕقی لێ نابێتەوە بەشێوەیەك كە لێی جیا بێتەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. بانگکردنی ئیماندار بۆ دادپەروەری وحوكم كردن بە ئەقڵ لەكاتی ڕوودانی هەر ناکۆکیەک لەنێوان خۆی وخێزانەکەى، وپەنا نەباتە بەر بڕیاردان بە سۆز وهەڵچونی کاتی.
  2. دەبێت پیاوی ئیماندار بە تەواوی ڕقی نەبێتەوە لە ئافرەتی ئیماندار بەشێوەیەك وای لێبكات لێی جیا بێتەوە، بەڵكو دەبێت چاوپۆشی بكات لەو ڕەوشت وهەڵسوكەوتانەی پێی ناخۆشە بە ئەوانەی كە پێی خۆشە ولێی ڕازایە.
  3. ئامۆژگاری كردن بە چاك مامەڵەیی وهاوڕێیەتی لەنێوان هاوسەران.
  4. ئیمان بانگخوازە بۆ ڕەوشتە جوانەكان، بۆیە هیچ پیاو وئافرەتێكی ئیماندار نییە ڕەوشتی جوانی تێدا نەبێت ؛ چونكە بوونی ئیمان داخوازی دەكات كە ڕەوشتی چاكیان تێدا بێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

56 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية