1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە دڵی هەموو نەوەکانى ئادەم لە نێوان دوو پەنجەن لە پەنجەکانى خوداى میهرەبان (الرحمان)، وەکو یەک دڵ، بە ویستی خۆی دڵەکان هەڵدەگێڕێتەوە بۆ هەر مەبەستێک بیەوێت

عَن عَبْدِ اللهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ رضي الله عنهما أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، يَقُولُ:
«إِنَّ قُلُوبَ بَنِي آدَمَ كُلَّهَا بَيْنَ إِصْبَعَيْنِ مِنْ أَصَابِعِ الرَّحْمَنِ، كَقَلْبٍ وَاحِدٍ، يُصَرِّفُهُ حَيْثُ يَشَاءُ» ثُمَّ قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «اللهُمَّ مُصَرِّفَ الْقُلُوبِ صَرِّفْ قُلُوبَنَا عَلَى طَاعَتِكَ».

لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەگێڕێتەوە گوێی لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:
«دڵی هەموو نەوەکانى ئادەم لە نێوان دوو پەنجەن لە پەنجەکانى خوداى میهرەبان (الرحمان)، وەکو یەک دڵ، بە ویستی خۆی دڵەکان هەڵدەگێڕێتەوە بۆ هەر مەبەستێک بیەوێت» پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «(اللهم مُصَرِّفَ القلوبِ صَرِّفْ قلوبَنا على طاعتك)» واتە: «ئەی ئەو خودایەی کە دڵەکان هەڵدەگێڕیتەوە؛ دڵمان ئاراستە بكە وهەڵیبگێڕەوە بەرەو گوێڕایەڵی کردنت».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 2654

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە دڵەكانی نەوەكانی ئادەم لە بەینی دوو پەنجەن لە پەنجەكانی خوای میهرەبان؛ وەكو یەك دڵ وبەو شێوەیەی بیەوێت ئاراستەی دەكات، ئەگەر بیەوێت دڵەكە دادەمەزرێنێت لەسەر هەق وڕاستی، وئەگەر بیەوێت لای دەدات لە هەق وڕاستی، وڕكێف كردنی بە هەموو دڵەكان هەروەكو ڕكێف كردنیەتی بە یەك دڵ؛ هیچ شتێك لە شتێكی تر سەرقاڵی ناكات -سبحانه وتعالی-، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای كرد وفەرمووی: (اللهم مُصَرِّفَ القلوبِ: ئەی ئەو خودایەی کە دڵەکان ئاڕاستە دەکەیت)؛ جارێك بەرەو پەرستنەكان وجارێك بەرەو سەرپێچیەكان، (صَرِّفْ قلوبَنا على طاعتك: دڵمان ئاراستە بكە وهەڵیبگێڕەوە بەرەو گوێڕایەڵی کردنت).

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. جەختکردنەوە لەسەر بوونی قەدەر، وخواى گەورە دڵەکانى بەندەکان ئاراستە دەکات بەو شێوەیەی لەسەریان نووسیوویەتی.
  2. پێویستە مسوڵمان بەردەوام داوا لە پەروەردگاری بكات بۆئەوەی جێگیری بكات لەسەر هەق وهیدایەت.
  3. ترسان لە خوای گەورە وپەیوەست بوون تەنها بە ئەو زاتە بێ هاوبەش وبێ هاوتایە.
  4. ئاجوری دەڵێت: (شوێنكەوتووانی هەق بەو شێوەیە وەسفی خوای گەورە دەكەن -عز وجل- كە ئەو وەسفی خۆی پێكردووە، وبەو شێوەی پێغەمبەرەكەی وەسفی كردووە -صلى اللە علیە وسلم-، وبەو شێوەی هاوەڵان وەسفیان كردووە -ڕەزای خوایان لێبێت-؛ وئەمیش مەزهەبی زانایانە ئەوانەیان كە شوێنكەوتوون وبیدعەچی نین). ئەهلی سوننە داندەنێن بەو ئەو شتانەی كە خوای گەورە سەبارەت بە نەفسی خۆی هەواڵی داوە وجەختی لەسەر كردۆتەوە لە ناوەكانی وسیفەتەكانی؛ بە بێ لادان لە مانا ڕاستەقینەكە وبە بێ پەكخستنی مانا ڕاستەقینە وبە بێ لێكدانەوەی چۆنیەتی وبە بێ چواندن، وئەوەی خوای گەورە سەبارەت بە نەفسی خۆی نكۆڵی لێكردووە؛ ئەوانیش نكۆڵی لێدەكەن، وبێدەنگن سەبارەت بەو شتانەی نكۆڵی وجەخت كردنەوەی لەسەر نەهاتووە، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿لَيْسَ ‌كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ﴾ واتە: ﴿ھیچ شتێك بە وێنەی خوا نیە (نە لە زات و نە لە سیفەت و نە لە کرداریدا) وە ئەو بیسەر وبینایە﴾.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

45 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية