1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە هەرکەسێک جیهاد نەکات یان ئامادەکاری بۆ موجاهیدێک نەکات یان شوێنگرەوەى نەبێت بە سەرپەرشتیاری کردنی کەسوکاری لە خێر وچاکەدا؛ ئەوا خواى گەورە تووشی کارەسات وناخۆشی دەکات لە پێش ڕۆژی قیامەت

عن أبي أمامة رضي الله عنه مرفوعاً: « مَنْ لَمْ يَغْزُ أَوْ يُجَهِّزْ غَازِيًا أَوْ يَخْلُفْ غَازِيًا في أهله بخير، أصابه الله بقارعة قبل يوم القيامة ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی ئومامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک جیهاد نەکات یان ئامادەکاری بۆ موجاهیدێک نەکات یان شوێنگرەوەى نەبێت بە سەرپەرشتیاری کردنی کەسوکاری لە خێر وچاکەدا؛ ئەوا خواى گەورە تووشی کارەسات وناخۆشی دەکات لە پێش ڕۆژی قیامەت».

حەسەنە ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

ئەم فەرموودەیە هاندانى تێدایە بۆ جیهادکردن وڕزگارکردنی خەڵک وخاکەکان لە کوفر وشیرک وبت پەرستی، وهەروەها ئاماژەکردنی تێدایە بۆ سزای وازهێنان لە جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە لە دونیا وقیامەتدا یان وازهێنان لە یارمەتیدانی موجاهیدان بەهەرشێوەیەک بێت لە دابینکردنی کەرەستەکانى جەنگ وسەرپەرشتیاریکردنی خاوخێزانیان لە کاتی دەرچوونیان، ئەگەر کەسێک لە کاتی بەرپابوونی جیهاددا وازی لەم شتانە هێنا ئەوا تووشی کارەساتی گەورە دەبێت بەهۆی کەمتەرخەمبوونی لە سەرخستنی ئاینی خواى گەورە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

16 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا