1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە دوو مردارەوە بوو ودوو خوێنتان بۆ حەڵاڵکراوە، دوو مردارەوە بووەکە: ماسی وکولە، دوو خوێنەکە: جگەر وسپڵ

عن عبد الله بن عمر رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «أُحِلَّتْ لكم مَيْتَتَانِ وَدَمَانِ، فأما الميتتان: فَالْجَرَادُ والْحُوتُ، وأما الدَّمَانِ: فالكبد والطحال».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دوو مردارەوە بوو ودوو خوێنتان بۆ حەڵاڵکراوە، دوو مردارەوە بووەکە: کولە وماسی، دوو خوێنەکە: جگەر وسپڵ.».

صەحیحە ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

لەم فەرموودەیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی حوکمێکی شەرعی دەکات کە پەیوەندی بە حەڵاڵی خواردنی هەندێک شتەوە هەیە: 1/ حەڵاڵی خواردنی مردارەوە بووی کولە وماسی (مەبەست لە ماسی هەر ئاژەڵێکی دەریاییە کە لە نێو دەریادا دەژێت، واتە: مردارەوە بووی ئاژەڵی دەریایی وئەوانەى لە نێو ئاودا دەژین حەڵاڵە، وەکو: ماسی بە هەموو جۆرەکانیەوە [ماسی ونەهەنگ وقرش] وقرژاڵ وڕوبیان وجگە لەمانە). 2/ حەڵاڵ بوونی خواردنی دوو خوێن ئەوانیش بریتین لە: جگەر وسپڵ. ئەم دوو حوکمە تایبەتکراون بە حەڵاڵکردن لە نێو حەرامکراوەکانی مردارەوە بوو وخوێنەکان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

17 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی