1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ئەگەر مێش کەوتە نێو خواردنەوەى هەریەکێکتان؛ ئەوا با نقومی بکات لە خواردنەوەکەدا پاشان فڕێی بدات، چونکە لە باڵێکی نەخۆشی هەیە، ولە باڵەکەى تری چارەسەر هەیە

عن أبي هريرة رضي الله عنه مرفوعاً: «إذا وقع الذباب في شراب أحدكم فليغمسه، ثم لينزعه؛ فإن في أحد جناحيه داء، وفي الآخر شفاء». وفي رواية: «وإنه يتقي بجناحه الذي فيه الداء».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر مێش (مەگەز) کەوتە نێو خواردنەوەى هەریەکێکتان؛ ئەوا با نقومی بکات لە خواردنەوەکەدا پاشان فڕێی بدات، چونکە لە باڵێکی نەخۆشی هەیە، ولە باڵەکەى تری چارەسەر (دەرمان) هەیە». لە گێڕانەوەیەکی تردا: «مێشەکە بەو باڵەی نەخۆشی پێوەیە خۆی دەپارێزێت».

صەحیحە بوخاری گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی ئەوە دەدات کە ئەگەر مێش (مەگەز) کەوتە ناو خواردنەوە ئەوا ئەمە کاریگەری خراپی نابێت بۆ خواردنەوەکە بەڵکو پێویستە مێشەکە نقوم بکرێت لە خواردنەوەکەدا؛ چونکە لە یەکێک لە باڵەکانى نەخۆشی هەیە ولە باڵێکی تری شیفا هەیە لەو نەخۆشییە. ولە ئەمڕۆدا ئەم هەقیقەتە زیاتر دووپاتکراوەتەوە لە زانستی پزیشکی کە تاقیکراوەتەوە وسەلمێنراوە، وئەم زانستە مسوڵمانان لە پێش چەندەها سەدە زانیویانە، سوپاس وحەمد بۆ خواى گەورە بۆ نیعمەتی ئیسلام.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

17 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی