1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ئەگەر قورس وناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئومەتەکەم؛ ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە سیواک کردن لە پێش هەموو دەستنوێژێکدا

عن أبي هريرة رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال: «لَوْلا أنْ أَشُقِّ على أُمَّتِي لَأَمَرْتُهم بالسِّواكِ مع كلِّ وُضُوء».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر قورس وناڕەحەت نەبوایە لە سەر ئومەتەکەم؛ ئەوا فەرمانم پێیان دەکرد بە سیواک کردن لە پێش هەموو دەستنوێژێکدا».

صەحیحە نەسائی گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە - مالیك گێڕاویەتیەوە

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا ئەوە ڕووندەکاتەوە ئەگەر لە ترسی ئەوە نەبێت کە ناڕەحەتی وقورسی دەکەوێتە سەر ئومەتەکەى وشوێنکەوتووانى: ئەوا فەرمانى پێیاندەکرد وەکو پابەندبوونێکی فەرز بەوەى کە سیواک بکەن پێش ئەوەى دەستنوێژگرتن ئەنجامبدەن، بەڵام ئەم فەرمانەى نەکرد ئەمیش وەکو دەربڕینی بەزەیی وڕەحمەتێک بەرامبەریان، ونەیکرد بە فەرزێک لەسەریان بەڵکو سونەتە (موستەحەبە) کە هەرکەسێک سیواک بکات پاداشتی وەردەگرێت وئەوەى سیواک نەکات سزا نادرێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

15 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی