1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە حەسەن وحوسەین سەردار وگەورەی گەنجانی بەهەشتن

عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم:
«الحَسَن والحُسَيْن سَيِّدا شَباب أهْل الجنة».

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«حەسەن وحوسەین سەردار وگەورەی گەنجانی بەهەشتن».

(سەحیح - ڕاست) (الترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە سنن الترمذي - 3768

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵدەدات حەسەن وحوسەینی کچەزای سەرورمان وكوڕی عەلی كوڕی ئەبی تاڵب وفاتیمەی كچی پێغەمبەرن -صلى اللە علیە وسلم-؛ لە فەزڵدا گەورەی هەموو ئەو گەنجانەن كە بە گەنجی مردوون وچوونەتە بەهەشتەوە، یان ئەوان گەورەی گەنجانی بەهەشتن جگە لە پێغەمبەران وچوار خەلیفەکە نەبێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەرموودەکە ئاماژەیەکی ئاشکرایە بۆ فەزڵ وپلە وپایەی حەسەن وحوسەین -ڕەزاى خوایان لێبێت-.
  2. لە واتای فەرموودەكەدا ووتراوە: لەكاتی ئەم فەرموودەیەدا سەردار وگەورەی ئەو گەنجانەن كە دەچنە نێو بەهەشتەوە لەو سەردەمەدا، یان ئەوان باشترن لەو كەسانەی كە فەزڵ وتایبەتمەندیەكی دیاریكراویان باس نەكراوە وەكو باسكردنی فەزڵ وتایبەتمەندی پێغەمبەران وچوار خەلیفەکە، یان ئەوان گەورەی ئەو گەنجانەن كە بە سیفەتی گەنجێتی وهێز وجوامێری وبەخشندەیی وئازایەتی ناسراون، ئەم باسە ئاماژە نییە بۆ تەمەنی گەنجێتیان؛ چونكە حەسەن وحوسەین بە پیری مردن.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

48 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية