1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. ژیاننامە (سیرەت) ومێژوو

فەرموودە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە شەرمتر بوو لە کچێکی تازە پێگەیشتوو کە لە نێو ژوورەکەی خۆیدا بێت، وئەگەر حەزی لە شتێک نەبوایە ئەوا لە دەموچاویەوە دەمانزانی

عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الخُدْرِيِّ رضي الله عنه قَالَ:
كَانَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَشَدَّ حَيَاءً مِنَ العَذْرَاءِ فِي خِدْرِهَا، فَإِذَا رَأَى شَيْئًا يَكْرَهُهُ عَرَفْنَاهُ فِي وَجْهِهِ.

لە ئەبی سەعیدی خودرییەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە شەرمتر بوو لە کچێکی تازە پێگەیشتوو کە لە نێو ژوورەکەی خۆیدا بێت، وئەگەر حەزی لە شتێک نەبوایە ئەوا لە دەموچاویەوە دەمانزانی».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 6102

شیکردنەوە

ئەبو سەعیدی خودری -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە شەرمتر بوو زیاتر لە كچێكی تازە پێگەیشتوو كە هاوسەرگیری نەكردووە وهەڵسوكەوتی لەگەڵ مێرددا نەكردووە ولە ماڵەكەی خۆیدایە، و بەهۆی زۆر بەشەرمی كاتێك حەزی بە شتێك نەبووایە ڕووی دەگۆڕا وقسەی نەدەكرد، بەڵكو هاوەڵانیشی تێدەگەیشتن كە حەز بەو شتە ناكات تەنها بە سەیركردنی ڕووی.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونکردنەوەى یەکێک لە ڕەوشتە جوانەکانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ ئەویش ڕەوشتی شەرم وحەیایە، وئەمیش ڕەوشتێکی مەزنە.
  2. شەرمكردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەكاتێكدا بوو ئەگەر حەرام نەكرایە وسنوورەكانی خودا تێنەپەڕێندرایە، بەڵام ئەگەر حەرامێك بكرایە ؛ ئەوا -صلى اللە علیە وسلم- توڕە دەبوو وفەرمانی بە هاوەڵانی دەكرد ونەهی لێدەكردن.
  3. هاندان وئامۆژگاری بۆ خۆڕازاندنەوە بە ڕەوشتی شەرمكردن؛ چونكە دەبێتە هۆی ئەنجامدانی كردەوە جوان وچاكەكان و وازهێنان ودووركەوتنەوە لە كردەوە ناشیرین وخراپەكان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

53 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية