1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە خۆشەویستترین ڕۆژووگرتن لە لای خواى گەورە؛ ڕۆژووگرتنی داودە، خۆشەویستترین نوێژکردن لە لای خواى گەورە؛ نوێژکردنی داودە، نیوەى شەو دەخەوت، وسێیەکی شەو نوێژی دەکرد، وشەش یەکی شەو دەخەوت، وڕۆژێک ڕۆژووی دەگرت وڕۆژەکەى تر دەیشکاند

عن عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنهما قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم : «إن أَحَبَّ الصيام إلى الله صِيَامُ داود، وأحب الصلاة إلى الله صلاة داود، كان يَنَامُ نِصْفَ اللَّيْلِ، وَيَقُومُ ثُلُثَهُ، وَيَنَامُ سُدُسَهُ، وكان يصوم يومًا ويُفطِرُ يومًا».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خۆشەویستترین ڕۆژووگرتن لە لای خواى گەورە؛ ڕۆژووگرتنی داودە، خۆشەویستترین نوێژکردن لە لای خواى گەورە؛ نوێژکردنی داودە، نیوەى شەو دەخەوت، وسێیەکی شەو نوێژی دەکرد، وشەش یەکی شەو دەخەوت، وڕۆژێک ڕۆژووی دەگرت وڕۆژەکەى تر دەیشکاند».

صەحیحە بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەم فەرموودەیەدا باسی ئەوە دەکات کە خۆشەویستترین ڕۆژووگرتن ونوێژکردن لە لای خواى گەورە ڕۆژووگرتن ونوێژکردنی پێغەمبەر داودە -علیه الصلاة والسلام-، ڕۆژێک بەڕۆژوو دەبوو وڕۆژەکەى تر دەیشکاند؛ واتە لە ساڵێکدا شەش مانگ بەڕۆژوو دەبوو، وئەم شێوە ڕۆژووگرتنە باشترین شێوازى ڕۆژووگرتنە وهەروەها هەندێک ئیسراحەت پێدانی تێدایە بۆ لاشە، داود -علیه السلام- شەوی دەکرد بە شەش بەشەوە نیوەى دەخەوت؛ بۆئەوەى بە چالاکی هەستێت بۆ نوێژکردن دوو لەسەر شەشی شەو نوێژی دەکرد وپاشان یەک لەسەر شەشی کۆتایی شەو دیسان دەخەوتەوە بۆئەوەى بە چالاکی هەستێت بۆ نوێژی بەیانی وچالاکیەکانى ڕۆژ، وئەم شێوازە لە شەونوێژکردن باشترین شێوازە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی کردووە بۆ ئەنجامدانى.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

16 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی