عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«تَحَرَّوْا لَيْلَةَ القَدْرِ فِي الوِتْرِ مِنَ العَشْرِ الأَوَاخِرِ مِنْ رَمَضَانَ».

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«بە دوای شەوی قەدردا بگەڕێن لە شەوە تاکەکان؛ لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزاندا».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 2017

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانیداوە بۆ كۆششكردن لە گەڕان بە دوای شەوی قەدر؛ ئەمیش بە زۆر ئەنجامدانی كردەوە چاكەكان، وهیوا زیاترە بەوەی لە شەوە تاكەكان بێت لە دەی كۆتایی مانگی ڕەمەزان لە هەموو ساڵێكدا، ئەمانیش بریتین لە ڕۆژەكانی: بیست ویەك، وبیست وسێ، وبیست وپێنج، وبیست وحەوت، وبیست ونۆ.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وپلە وپایەی شەوی قەدر وهاندان بۆ گەڕان بەدوایدا.
  2. لە دانایی وڕەحمەتی الله یە كە ئەم شەوەی شاردۆتەوە بۆئەوەی خەڵكی كۆشش بكەن لە پەرستن وگەڕان بەدوای ئەو شەوەدا؛ بۆیە پاداشتیان زیادتر دەبێت.
  3. شەوی قەدر لە دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزانە، وهیوای زیاتر هەیە بەوەی لە شەوە تاكەكاندا بێت.
  4. شەوی قەدر یەكێكە لە دە شەوی كۆتایی مانگی ڕەمەزان، ئەو شەوەیە كە خوای گەورە -عز وجل- قورئانی تێدا دابەزاند بۆ سەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وئەم شەوە خێرترە لە هەزار مانگ لە بەرەكەت وپیرۆزیدا، وگەورەیی ڕێزداری، وكاریگەری كردەوەی چاك تێیدا.
  5. ئەم شەوە بە (شەوی قەدر) ناودەبرێت، زانایان دەڵێن: دوو مانای هەیە، یەكەم: بە واتای ڕێزدار دێت، هەروەكو دەووترێت: فڵان قەدری گەورەیە، بۆیە زیاد كردنی وشەی (شەو) لەڕوانگەی دانەپاڵی شتێكە بۆ سیفەتەكەی، واتا شەوێكی شەرەفمەندە، وگەورەیە لە پلەوپایە وڕێزداری وشكۆ وهتد، هەروەكو خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُبَارَكَةٍ﴾ [الدخان: 3] واتە: ﴿بەڕاستی ئێمە ئەم قورئانەمان لە شەوێکی پیرۆزدا ناردووەتە خوارەوە﴾. دووەم: قەدر بە مانای قەدەر وبڕیاردان دێت، بۆیە زیاد كردنی وشەی (شەو) بۆی؛ لە ڕوانگەی زیاد كردنی ئاوەڵناوە بۆ ئەوەی لەخۆی گرتووە، واتا ئەم شەوە تێیدا بڕیار لەسەر قەدەر وچارەنووسی هەموو شتێك دەدرێت بۆ ساڵی داهاتوو، هەروەكو پەروەردگار دەفەرموێت: ﴿فِيهَا يُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِيمٍ﴾ [الدخان: 4] واتە: ﴿له‌م شه‌وه‌دا كه‌ شه‌وی -قه‌در-ه‌ هه‌موو كارێكی موحكه‌م و دامه‌زراو و كاربه‌جێ تیایدا یه‌كلایی و ڕوون ئه‌كرێته‌وه‌، واته‌: له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا چی ڕوو ئه‌دات له‌ رزق و رۆزی و ئه‌جه‌ل و ئه‌وه‌ی كه‌ روو ده‌دات خوای گه‌وره‌ له‌ شه‌وی (قه‌در)دا دووباره‌ بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌داته‌وه﴾.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

46 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية