1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە هەركەسێك ڕۆژێک لە پێناو خوای گەورە بە ڕۆژوو بێت؛ ئەوا خوای گەورە ڕووی دوور دەخاتەوە لە دۆزەخ بە ئەندازەی حەفتا ساڵ

عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رَضِيَ اللهُ عَنْهُ قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«مَنْ صَامَ يَوْمًا فِي سَبِيلِ اللهِ بَاعَدَ اللهُ وَجْهَهُ عَنِ النَّارِ سَبْعِينَ خَرِيفًا».

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو:
«هەركەسێك ڕۆژێک لە پێناو خوای گەورە بە ڕۆژوو بێت؛ ئەوا خوای گەورە ڕووی دوور دەخاتەوە لە دۆزەخ بە ئەندازەی حەفتا ساڵ».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 1153

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە هەركەسێك ڕۆژێك بەڕۆژوو بێت لەكاتی جیهاد كردنیدا، هەروەها ووتراوە: ڕۆژی جیهاد كردن وڕۆژەكانی تریش دەگرێتەوە؛ كە بە دڵسۆزیەوە وبە هیوای پاداشتی الله بێت، ئەوا خوای گەورە بە فەزڵی خۆی دووری دەخاتە نێوان ئەو كەسە ودۆزەخ بە ئەندازەی حەفتا ساڵ.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەوەوی دەڵێت: ئاماژەیە بۆ فەزڵی ڕۆژووگرتن لە پێناو خوای گەورە، ئەمیش بەسەر ئەوانەدا جێبەجێ دەبێت كە بەهۆی ڕۆژووگرتنەوە تووشی زیان نابن، وماف پشت گوێ ناخەن، ونابێتە بەربەست لە پێش جەنگ وئەركی تر لە ئەركەكانی جیهاد كردن.
  2. ئامۆژگاری وهاندان بۆ ڕۆژووگرتنی سونەت.
  3. واجبێتی دڵسۆز بوون وداوا كردنی ڕەزامەندی الله، ونابێت بۆ ڕیا وناوبانگ ومەبەستی تر ڕۆژوو بگرێت.
  4. سیندی دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (لە پێناو خوای گەورە)؛ لەوەیە مەبەست تەنها چاككردنی نیەت بێت، ولەوەیە مەبەست ڕۆژووگرتن بێت لەكاتی جەنگ وجیهاددا، ودووەمیان ماناكەی ڕوونترە.
  5. ئیبن حەجەر دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (سبعين خريفًا:بە ئەندازەی حەفتا پایز -ساڵ-)؛ پایز كاتێكی زانراوە لە ساڵدا، ومەبەست لێی ساڵە، وباسكردنی پایز بەتایبەت بەبێ ناوهێنانی وەرزەکانی تر -هاوین وزستان وبەهار-؛ بەهۆی ئەوەیە چونكە پایز بەرهەمدارترین وەرزەكانی ساڵە وتێیدا جۆرە جیاوازەكانی بەرووبووم دروێنە دەكرێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

47 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية