عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قال:
«لَا ضَرَرَ وَلَا ضِرَارَ، مَنْ ضَارَّ ضَرَّهُ اللَّهُ، وَمَنْ شَاقَّ شَقَّ اللَّهُ عَلَيْهِ».

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«نە زيان بەخۆت ونە زیان بەخەڵکی بگەیەنە، ئەوەى قورس وناڕەحەتی بهێنێت -بۆ سەر خەڵکی- ئەوا خواى گەورە قورسی وناڕەحەتی دەهێنێتە سەری».

سەحیحە بە ئاماژەكانی تر (الدارقطني) ڕیوایەتی كردووە سنن الدارقطني - 3079

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەکاتەوە کە واجبە زیان دوور بخرێتەوە بەجیاوازی جۆرەکانى لەسەر نەفس وخەڵکی، بۆیە حەڵاڵ نیە بۆ هیچ یەکێک زیان لە خۆی یان لە خەڵکی بدات.
وحەڵاڵ نیە بەرامبەر بە زیان ئەویش زیانی پێبگەیەنێت؛ چونکە زیان بە زیان لاناچێت مەگەر لەبابەتی تۆڵەسەندنەوە -القصاص- بەبێ زیادەڕەوی کردن.
پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەڕەشەی کردووە لەو کەسەی زیان بەخەڵکی دەگەیەنێت وبارگرانی وناڕەحەتی دەهێنێتە سەریان ؛ بەوەى ئەویش تووشی زیان وناڕەحەتی دەبێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. نەهی کردن لە سزادان بەزیاتر لە قەبارەی زیانی کەسی زیانلێدەر.
  2. خواى گەورە فەرمانى بە شتێک نەکردووە بەبەندەکانى کە زیانی ئەوانى تێدا بێت.
  3. حەرامبوونی زیانلێدان بەشێوەیەکی گشتی، نابێت نە بەقسە و نە بەکردەوە و نەبە وازهێنان زیانلێدان هەبێت.
  4. پاداشت بە هاوشێوەی کردەوەیە، هەرکەسێک زیان بە خەڵکی بگەیەنێت؛ ئەوا خواى گەورە تووشی زیانی دەکات، وهەرکەسێک ناڕەحەتی بهێنێت بۆ سەر خەڵکی؛ ئەوا خواى گەورە تووشی ناڕەحەتی دەکات.
  5. لە بنچینەکانى شەریعەت: (زیان دەبێت لا ببرێت)، شەریعەت ڕازی نابێت بە زیان، ونکۆڵی دەکات لە زیانپێگەیاندن.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

68 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
JA 日本語 یابانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
FF Fulfulde فولانی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
BG Български البلغارية
AZ Azərbaycan ئازەری
EL Ελληνικά اليونانية
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
LN Lingala اللينجالا
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
DA Dansk الدنماركية
RN Kirundi الكيروندي
KMR Kurmancî الكرمنجية
MS Bahasa Melayu الملايو