1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە مەیکوژە، ئەگەر بیکوژیت؛ ئەو دەچێتە شوێنی تۆ پێش ئەوەى بیکوژیت، وتۆش دەچیتە شوێنی ئەو؛ پێش ئەوەى ئەو وشانە بڵێت

عَنْ المِقْدَادِ بْنَ عَمْرٍو الكِنْدِيَّ رضي الله عنه:
أَنَّهُ قَالَ لِرَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: أَرَأَيْتَ إِنْ لَقِيتُ رَجُلًا مِنَ الكُفَّارِ فَاقْتَتَلْنَا، فَضَرَبَ إِحْدَى يَدَيَّ بِالسَّيْفِ فَقَطَعَهَا، ثُمَّ لاَذَ مِنِّي بِشَجَرَةٍ، فَقَالَ: أَسْلَمْتُ لِلَّهِ، أَأَقْتُلُهُ يَا رَسُولَ اللَّهِ بَعْدَ أَنْ قَالَهَا؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «لاَ تَقْتُلْهُ» فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّهُ قَطَعَ إِحْدَى يَدَيَّ، ثُمَّ قَالَ ذَلِكَ بَعْدَ مَا قَطَعَهَا؟ فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «لاَ تَقْتُلْهُ، فَإِنْ قَتَلْتَهُ فَإِنَّهُ بِمَنْزِلَتِكَ قَبْلَ أَنْ تَقْتُلَهُ، وَإِنَّكَ بِمَنْزِلَتِهِ قَبْلَ أَنْ يَقُولَ كَلِمَتَهُ الَّتِي قَالَ».

لە میقدادی کوڕی عەمروی كیندیەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت:
ووتم بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- : ئەگەر تووشی کابرایەکی بێباوەڕ بووم وچووین بەگژیەکدا، وبە شمشێرەکەى دای لە دەستم وبڕی، پاشان پەنای بردە پاڵ دارێک، وگووتی: مسوڵمان بووم بۆ الله، ئایا بیکوژم ئەی پێغەمبەری خودا پاش ئەوەى ئەم قسەی کرد؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نەخێر مەیکوژە»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، دەستێکی بڕیم پاشان ئەم قسەی کرد؟! پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «مەیکوژە، ئەگەر بیکوژیت؛ ئەو دەچێتە شوێنی تۆ پێش ئەوەى بیکوژیت، وتۆش دەچیتە شوێنی ئەو؛ پێش ئەوەى ئەو وشانە بڵێت».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 4019

شیکردنەوە

میقدادی كوڕی ئەسوەد -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد: ئەگەر گەیشت بە پیاوێك لە كافرەكان لە جەنگدا، وبە شمشێر ڕووبەڕووی یەكتر بوونەوە، هەتاوەكو كافرەكە بە شمشێرەكەی دەستێكی بڕی، پاشان كافرەكە ڕای كرد وخۆی پەنادا لەپاڵ دارێك، وگووتی: (لا إله إلا الله)، ئایا كوشتنی حەڵاڵە لەپاش ئەوەی دەستی بڕیم؟
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: مەیكوژە.
ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەو دەستێكی بڕیم، لەگەڵ ئەمەیشدا نەیكوژم؟!
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: مەیكوژە، چونكە خوێنی حەرام بووە، ئەگەر بیكوژیت لەپاش مسوڵمانبوونی؛ ئەوا ئەو لە پلەی تۆدایە وخوێنی پارێزراوە بەهۆی مسوڵمانبوونەوە، وتۆ لە پلەی ئەودایت وخوێنت حەڵاڵە؛ بەهۆی ئەوەی كوشتت وتۆڵەت لێدەسێندرێتەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. هەرکەسێک شتێک سەبارەتی بزانرێت کە بەڵگەیە لەسەر ئەوەى مسوڵمان بووە لە قسەیدا یان کردەوەیدا؛ ئەوا کوشتنی حەرامە.
  2. ئەگەر كەسێك لە كافرەكان مسوڵمان بوو لەكاتی جەنگدا، ئەوا خوێنی پارێزراوە، و واجبە زیانی لێ نەدرێت مەگەر پێچەوانەی مسوڵمان بوونی ڕوون بێتەوە.
  3. واجبە مسوڵمان ئارەزووی شوێنکەوتەى شەریعەت بێت نەک شوێنکەوتەى دەمارگیری وتۆڵەسەندنەوە بێت.
  4. ئیبن حەجەر دەڵێت: ڕێگەپێدراوە پرسیاركردن سەبارەت بە پێشهات وكارەساتەكان لەپێش ڕوودانیان؛ لەسەر بنەمای ئەو ڕایەی دەڵێت ئەم باسە ڕووی نەداوە، وئەوەی لە زانایانی پێشینەوە باسكراوە لە مەكروهیەتی ئەم جۆرە پرسیاركردنە؛ بۆ كاتێكە ئەگەر ڕووداوەكە بە دەگمەن ڕووبدات، بەڵام ئەو ڕووداوەی دەكرێت زۆر جار ڕووبدات؛ ئەوا پرسیاركردن سەبارەتی ئاساییە بۆئەوەی زانست سەبارەتی هەبێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

50 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية