1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە بەهەشت ودۆزەخم پێنیشاندرا، هەرگیز شتی وەکو ئەمڕۆ نەبینیووە لە خێر وشەڕ، ئەگەر ئەوەى من دەیزانم؛ ئێوە بیزانن ئەوا کەم پێدەکەنین وزۆر دەگریان

عَنْ أَنَسِ بْنِ مَالِكٍ رضي الله عنه قَالَ: بَلَغَ رَسُولَ اللهِ صلى الله عليه وسلم ‌عَنْ ‌أَصْحَابِهِ ‌شَيْءٌ، فَخَطَبَ فَقَالَ:
«عُرِضَتْ عَلَيَّ الْجَنَّةُ وَالنَّارُ فَلَمْ أَرَ كَالْيَوْمِ فِي الْخَيْرِ وَالشَّرِّ، وَلَوْ تَعْلَمُونَ مَا أَعْلَمُ لَضَحِكْتُمْ قَلِيلًا وَلَبَكَيْتُمْ كَثِيرًا» قَالَ: فَمَا أَتَى عَلَى أَصْحَابِ رَسُولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم يَوْمٌ أَشَدُّ مِنْهُ، قَالَ: غَطَّوْا رُءُوسَهُمْ وَلَهُمْ خَنِينٌ، قَالَ: فَقَامَ عُمَرُ فَقَالَ: رَضِينَا بِاللهِ رَبًّا، وَبِالْإِسْلَامِ دِينًا، وَبِمُحَمَّدٍ نَبِيًّا، قَالَ: فَقَامَ ذَاكَ الرَّجُلُ فَقَالَ: مَنْ أَبِي؟ قَالَ: «أَبُوكَ فُلَانٌ»، فَنَزَلَتْ: {يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَسْأَلُوا عَنْ أَشْيَاءَ إِنْ تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ} [المائدة: 101].

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئەنەسی كوڕی مالیكەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- شتێكی پێ ووترا سەبارەت بە هاوەڵانی، بۆیە وتاری دا، وفەرمووی:
«بەهەشت ودۆزەخم پێنیشاندرا، هەرگیز شتی وەکو ئەمڕۆ نەبینیووە لە خێر وشەڕ، ئەگەر ئەوەى من دەیزانم؛ ئێوە بیزانن ئەوا کەم پێدەکەنین وزۆر دەگریان». -گێڕەرەوەی فەرموودەكە- دەڵێت: هیچ ڕۆژێك وەكو ئەو ڕۆژە سەخت نەبووە لەسەر هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، سەر ودەموچاویان داپۆشی ودەنگی گریانیان لێوە دەبیسترا، عومەر هەستا، ووتی: ڕازی بووین بەوەی الله پەروەردگارمان بێت، وئیسلام ئاینمان بێت، وموحەمەد پێغەمبەرمان بێت. وپیاوێك هەستا وگووتی: كێ باوكمە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «باوكت فڵانە»، بۆیە ئەم ئایەتە دابەزی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَسْأَلُوا عَنْ أَشْيَاءَ إِنْ تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ﴾ [المائدة: 101] واتە: ﴿ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە پرسیار مەکەن لە شتانێک ئەگەر ئاشکرا بکرێن ناخۆش و خراپ دەبێت بۆتان﴾.

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 2359

شیکردنەوە

شتێك سەبارەت بە هاوەڵانی گەیەندرا بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ئەویش ئەوەیە زۆر پرسیاری لێدەكەن، بۆیە بە توڕەییەوە وتاری دا وفەرمووی: بەهەشت ودۆزەخم پێنیشاندرا؛ هیچ خێرێكی زیاتر لە خێری ئەمڕۆم نەبینیووە لە بەهەشتدا، وهیچ شەڕێك زیاتر لە شەڕی ئەمڕۆم نەبینیووە لە دۆزەخدا، ئەگەر ئەوەی من دەیبینم ئێوەش بیبینن، وئەوەی من دەیزانم ئێوەیش بیزانن لەو شتانەی ئەمڕۆ وڕۆژەكانی پێشوو بینیوومە ئەوا زۆر بە قوڵی دەترسان، وكەم پێدەكەنین، وزۆر دەگریان. ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هیچ ڕۆژێك وەكو ئەو ڕۆژە سەخت نەبوو بە لای هاوەڵانی پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-، سەریان داپۆشی ودەنگیان لێوە دەردەچوو لە لووتیانەوە بەهۆی زۆری گریانەوە. عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- هەستا، ووتی: ڕازین بەوەی الله پەروەردگارمان بێت، وئیسلام ئاینمان بێت، وموحەمەد پێغەمبەرمان بێت. دواتر پیاوێك هەستا، ووتی: باوكم كێیە؟
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «باوكت فڵانە»، پاشان ئەم ئایەتە دابەزی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لا تَسْأَلُوا عَنْ أَشْيَاءَ إِنْ تُبْدَ لَكُمْ تَسُؤْكُمْ﴾ [المائدة: 101] واتە: ﴿ئەی ئەوانەی بڕواتان ھێناوە پرسیار مەکەن لە شتانێک ئەگەر ئاشکرا بکرێن بۆتان ناخۆش و خراپ دەبێت بۆتان﴾. [المائدة: 101]

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سونەتە مسوڵمان بگری لەترسی سزای خواى گەورە، وزۆر پێنەکەنێت؛ چونکە زۆر پێکەنین نیشانەى بێ ئاگایی وڕەقی وتوندی دڵە.
  2. ئاماژەیە بۆ کاریگەربوونی هاوەڵان -ڕەزاى خوایان لێبێت- بە ئامۆژگاری، وگەورەیی ترسیان لە سزای الله -عز وجل-.
  3. سونەتە مرۆڤ ڕووی دابپۆشێت لەکاتى گریان.
  4. خەتابی دەڵێت: ئەم فەرموودەیە سەبارەت بەو كەسانەیە كە پرسیار دەكەن بەهۆی زیادەڕەویەوە وبۆ زیاد كردنی ئەرك وبارگرانی لە شتێكدا كە پێویست نییە پرسیار سەبارەتی بكرێت، بەڵام ئەگەر كەسێك پرسیار سەبارەت بە شتێك بكات بەهۆی پێویستیەكەوە وەكو ئەوەی تووشی مەسەلەیەك هاتبێت وپرسیاری سەبارەت دەكات؛ لەم حاڵەتەدا گوناهبار نابێت وڕەخنەی لێناگیرێت.
  5. هاندان بۆ پابەند بوون لەسەر گوێڕایەڵی پەروەردگار، ودووركەوتنەوە لە سەرپێچیكردنی فەرمانەكانی خوای گەورە، و وەستان لەسەر سنوورەكانی الله.
  6. توڕەبوون لەكاتی ئامۆژگاری وفێركردندا؛ ڕێگەپێدراوە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

40 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
KN ಕನ್ನಡ كانادی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية