1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە ئەوەى سیر یان پیاز بخوات؛ ئەوا با لێمان دوور بکەوێتەوە -یان فەرمووی: با دوور بکەوێتەوە لە مزگەوتەکانمان-، وبا لە ماڵەکەى دابنیشێت

عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللَّهِ رضي الله عنهما أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«مَنْ أَكَلَ ثُومًا أَوْ بَصَلًا، فَلْيَعْتَزِلْنَا -أَوْ قَالَ: فَلْيَعْتَزِلْ- مَسْجِدَنَا، وَلْيَقْعُدْ فِي بَيْتِهِ»، وَأَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أُتِيَ بِقِدْرٍ فِيهِ خَضِرَاتٌ مِنْ بُقُولٍ، فَوَجَدَ لَهَا رِيحًا، فَسَأَلَ فَأُخْبِرَ بِمَا فِيهَا مِنَ البُقُولِ، فَقَالَ قَرِّبُوهَا إِلَى بَعْضِ أَصْحَابِهِ كَانَ مَعَهُ، فَلَمَّا رَآهُ كَرِهَ أَكْلَهَا، قَالَ: «كُلْ فَإِنِّي أُنَاجِي مَنْ لاَ تُنَاجِي». ولِمُسْلِمٍ عَنْ جَابِرِ بْنِ عَبْدِ اللهِ، عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: «مَنْ أَكَلَ مِنْ هَذِهِ الْبَقْلَةِ، الثُّومِ - وقَالَ مَرَّةً: مَنْ أَكَلَ الْبَصَلَ وَالثُّومَ وَالْكُرَّاثَ فَلَا يَقْرَبَنَّ مَسْجِدَنَا، فَإِنَّ الْمَلَائِكَةَ تَتَأَذَّى مِمَّا يَتَأَذَّى مِنْهُ بَنُو آدَمَ».

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەى سیر یان پیاز بخوات؛ ئەوا با لێمان دوور بکەوێتەوە -یان فەرمووی: با دوور بکەوێتەوە لە مزگەوتەکانمان-، وبا لە ماڵەکەى دابنیشێت، ومەنجەڵێک هێنرا بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە چەند دەنکە سەوزەیەکی پاقلەمەنی تێدابو، وبۆنی لێوە دەهات، پرسیاری كرد وپێی ووترا كە بجۆرێک بە باقلەمەنیەکانی تێدایە، فەرمووی: «نزیکی بكەنەوە» لە یەكێك لەو هاوەڵانەی كە لەگەڵیدا بوون، کاتێک بینی حەزی نەکرد بیخوات، وفەرمووی: «بخۆ، ئەوەی من گفتوگۆ وموناجاتی لەگەڵدا دەکەم؛ تۆ موناجاتی لەگەڵدا ناکەیت». ولە گێڕانەوەی -مسلم- هاتووە: لە جابری کوڕی عبداللەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوەى لە سیر بخوات، -جارێكیان فەرمووی:- هەركەسێك پیاز یان سیر یان کەوەر بخوات؛ ئەوا با لە مزگەوتەکانمان نزیک نەبێتەوە، چونکە فریشتەکان تووشی ئازار دەبن بە هۆی ئەو شتانەى کە نەوەکانى ئادەم تووشی ئازار دەکەن».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح البخاري - 855

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كردووە لە خواردنی سیر یان پیاز لەسەر كەسێك كە دەیەوێت بێت بۆ مزگەوت، بۆئەوەی بەهۆی بۆنەكەیان ئازاری ئەو برایانەی نەدات؛ كە ئامادەی نوێژی بەكۆمەڵ دەبن، ئەم نەهی كردنە -تەنزیهی- پێدەووترێت، واتە نەهی کراوە خۆپارێزی بکرێت لە مزگەوت لە کاتی خواردنی ئەم جۆرە سەوزانەدا، ونەهی نەكراوە لە خواردنیان چونكە لە خواردنە حەڵاڵەكانن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- مەنجەڵێكی بۆ هێنرا كە سەوزەواتی تێدابوو، وبۆنەكەی بەلایەوە خۆش نەبوو وپێی ووترا كە چی تێدایە؛ بۆیە نەیخوارد ونزیكی كردەوە لە یەكێك لە هاوەڵانی بۆئەوەی بیخوات، ئەویش حەزی نەكرد بیخوات وەكو شوێنكەوتنێك بۆی، كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بینی، فەرمووی: بخۆ، من گفتوگۆ لەگەڵ فریشتەكان دەكەم لەڕێگەی وەحیەوە.
وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایگەیاند كە بۆنی ناخۆش فریشتەكان تووشی ئازار دەکات، هەروەكو چۆن بەهۆی بۆنی ناخۆشەوە خەڵكی تووشی ئازار دەبن.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. کەسێک سیر یان پیاز یان کەوەری خواردبێـت نەهی لێكراوە بێت بۆ مزگەوت.
  2. لە پاڵ ئەم شتانەش، نەهی كردنەكە هەموو شتێک دەگرێتەوە کە بۆنی ناخۆش بێت ونوێژخوێنەکان ئازار بدات، وەکو بۆنی دوكەڵ وتوتن وهتد.
  3. هۆكاری قەدەغە كردن بەهۆی بۆنەكەیەتی، ئەگەر بۆنە ناخۆشەكەی لاچوو بەهۆی زۆر لێنان یان شتی تر؛ ئەوا مەكروهیەتیش نامێنێت.
  4. مەکروهێتی خواردنی ئەم شتانە بۆ ئەو کەسەی ئامادەی نوێژ دەبێت لە مزگەوتدا؛ بۆئەوەى نوێژی بەکۆمەڵی لەدەست نەچێت لە مزگەوت، بەڵام ئەگەر بیخوات وەکو فێڵێک بۆئەوەى ئامادەى نوێژی بەكۆمەڵ نەبێت ئەوا لێرەدا حەرام دەبێت.
  5. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سیر وهاوشێوەکانى نەدەخوارد، وئەمیش بەهۆی ئەوە نییە كە حەرامە، بەڵكو هۆكارەكەی ئەوەیە ئەو گفتوگۆ لەگەڵ جبریل دەكات -علیه السلام-.
  6. جوانی شێوازى فێرکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کە باسی حوکم دەکات وهۆکارەکەى ڕووندەکاتەوە؛ بۆئەوەى گوێگر دڵنیا بێت لە زانینی مەبەست ودانایی لەم حوکمە.
  7. قازی دەڵێت: زانایان ئەم فەرموودەیە دەكەن بە پێوەر لەسەر هەموو شوێنێكی تر كە نوێژی بەكۆمەڵی تێدا ئەنجام دەدرێت جگە لە مزگەوت؛ وەكو موسەڵای جەژن وشوێنی نوێژكردن لەسەر جەنازە وهتد لەو شوێنانەی خەڵكی كۆ دەبنەوە بۆ ئەنجامدانی پەرستنەكان، هەروەها شوێنی دانیشتنی فێربوونی زانست وزیكر وهتد، بەڵام بازاڕ وشوێنەكانی تری هاوشێوەی ناگرێتەوە.
  8. زانایان دەڵێن: ئەم فەرموودەیە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هەركەسێك سیر وهاوشێوەكانی بخوات ؛ ئەوا حەرامە بێتە نێو مزگەوتەوە ئەگەرچیش مزگەوتەكە چۆڵ بێت، چونكە مزگەوت شوێنی كۆبوونەوەی فریشتەكانیشە، وفەرموودەكە بەشێوەیەكی گشتی نەهی كردنەكە باسدەكات.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

51 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية