1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە ئیمانداری بەهێز خێرترە وخۆشەویستترە لای خواى گەورە لە ئیمانداری لاواز، وهەموویان خێریان تێدایە

عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رضي الله عنه قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«الْمُؤْمِنُ الْقَوِيُّ، خَيْرٌ وَأَحَبُّ إِلَى اللهِ مِنَ الْمُؤْمِنِ الضَّعِيفِ، وَفِي كُلٍّ خَيْرٌ، احْرِصْ عَلَى مَا يَنْفَعُكَ، وَاسْتَعِنْ بِاللهِ وَلَا تَعْجَزْ، وَإِنْ أَصَابَكَ شَيْءٌ، فَلَا تَقُلْ لَوْ أَنِّي فَعَلْتُ كَانَ كَذَا وَكَذَا، وَلَكِنْ قُلْ قَدَرُ اللهِ وَمَا شَاءَ فَعَلَ، فَإِنَّ (لَوْ) تَفْتَحُ عَمَلَ الشَّيْطَانِ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئیمانداری بەهێز خێرترە وخۆشەویستترە لای خواى گەورە لە ئیمانداری لاواز، وهەموویان خێریان تێدایە، پێداگیر بە لەسەر ئەوەى سوودی بۆت هەیە، وداواى یارمەتی لە خواى گەورە بکە وتەمەڵ مەبە، ئەگەر ناخۆشیەکت تووش بوو، مەڵێ ئەگەر ئاوا وئاوام بکردایە، بەڵکو بڵێ: (قَدَرُ اللهِ وَمَا شَاءَ فَعَلَ،)^، چونکە ووتنی (ئەگەر) دەرگا بۆ شەیتان دەکاتەوە بۆئەوەى کاری خۆی بکات». ^(واتە: ئەوەى قەدەری خواى گەورە بوو ڕوویدا، وئەوەى ویستی جێبەجێ بوو).

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 2664

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە هەموو ئیماندارێك خێری تێدایە، بەڵام ئیمانداری بەهێز لە ئیمان وهیمەت وسامان بەخشینی وهتد ؛ خێرترە وخۆشەویستترە لای خواى گەورە -عز وجل- لە ئیمانداری لاواز. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەسیەتی ئیمانداری كرد بۆ جێبەجێكردنی هۆكارەكان لەو شتانەی سوودی بۆی دەبێت لە بابەتەكانی دونیا وقیامەت، لەگەڵ متمانە بە خوای گەورە -سبحانه وتعالی-، وداوای یارمەتی و بەهاناوە هاتن لێی، وپشت بەستن وتەوەكول پێی. دواتر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی كرد لە تەمەڵی وكەمتەرخەمی وخاوی لە ئەنجامدانی ئەو كردەوانەی سوودیان هەیە بۆ دونیا وقیامەت. ئەگەر بەندە كۆشش بكات لە كردەوەدا، وهۆكارەكان جێبەجێ بكات، وداوای یارمەتی وبەخشین لە خوای گەورە بكات، لەپاش ئەمە هیچ شتێكی لەسەر نییە جگە لە سپاردنی هەموو شتێك بە الله، ودەبێت بزانێت كە بژاردەی خوای گەورە -عز وجل- ؛ خێرترە، ئەگەر تووشی كارەساتێك بێت، ناڵێت: (ئەگەر ئاوا وئاوام بکردایە) ، (چونکە ووتنی -ئەگەر- دەرگا بۆ شەیتان دەکاتەوە بۆئەوەى کاری خۆی بکات) ؛ لە ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر قەدەر، وخەفەت خواردن بۆ ئەوەی لەدەستی چووە، بەڵكو بە ملكەچی وڕەزامەندییەوە دەڵێت: (قَدَرُ اللهِ وَمَا شَاءَ فَعَلَ) واتە: (ئەوەى قەدەری خواى گەورە بوو ڕوویدا، وئەوەى ویستی جێبەجێ بوو)، ئەوەی ڕوویدا بەپێی ویست وخواستی -ئیرادەی- الله بوو، ئەو زاتە مەزنە چی بیەوێت ؛ جێبەجێی دەكات، وهیچ یەكێك ناتوانێت بڕیاری ئەو ڕەت بكاتەوە، وكەس ناتوانێت بڕیاری ئەو هەڵبوەشێنێتەوە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. خەڵكی لە ئیماندا (باوەڕدا) پلەوپایەیان جیاوازە.
  2. بەهێزبوون لە کردەوەکردندا؛ سونەتە، چونکە بەهۆیەوە مرۆڤ هێندە سوودی دەستدەکەوێت کە بەهۆی لاوازبوونەوە هێندەى دەست ناکەوێت.
  3. پێویستە مرۆڤ سوور بێت وهەوڵبدات بۆ ئەو شتانەى کە سوودی بۆی دەبێت، ودوور بکەوێتەوە لەو شتانەى کە سوودی بۆی نییە.
  4. واجبە ئیماندار داواى یارمەتی بکات لە خواى گەورە لە هەموو کاروبارێکیدا، ونابێت تەنها متمانە بە خۆی بکات.
  5. فەرموودەکە جەختکردنەوەى تێدایە سەبارەت بە بوونی(قەزا وقەدەر)، وباوەڕ بە قەزا وقەدەر پێچەوانەی هەوڵدان وجێبەجێكردنی هۆکارەکان نییە.
  6. نەهی كردن لە ووتنی (ئەگەر) لەڕوانگەی ناڕەزایی وتوڕەیی وبێزاری دەربڕین؛ لەكاتی دابەزینی كارەسات وناڕەحەتیەكان، وحەرامێتی ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە قەزا وقەدەری خوای گەورە -سبحانه وتعالی-.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

57 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية