1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. بیروباوەڕ (عەقیدە)

فەرموودە ئەی گەنج وتازە پێگەیشتوو، هەندێک وشە و زانیاریت فێر دەکەم: سنوورەکانی خودا بپارێزە؛ ئەوا خودا دەتپارێزێت، سنوورەکانی خودا بپارێزە؛ ئەوا دەبینیت خودا لە هەمو کارێکدا لەگەڵتدایە (ویارمەتیدەرتە)، ئەگەر داوات کرد؛ ئەوا تەنها داوا لە خودا بکە، وە ئەگەر داواى يارمەتی وپشتیوانیت كرد؛ ئەوا تەنها داوا له خودا بكه

عَنْ أَبِي العَبَّاسِ، عَبْدِ الله بْنِ عَبَّاسٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ: كُنْت خَلْفَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَوْمًا، فَقَالَ:
«يَا غُلَامِ! إنِّي أُعَلِّمُك كَلِمَاتٍ: احْفَظِ اللَّهَ يَحْفَظْكَ، احْفَظِ الله تَجِدْهُ تُجَاهَكَ، إذَا سَأَلْتَ فَاسْأَلِ اللهَ، وَإِذَا اسْتَعَنْتَ فَاسْتَعِنْ بِاَللهِ، وَاعْلَمْ أَنَّ الأُمَّةَ لَوْ اجْتَمَعَتْ عَلَى أَنْ يَنْفَعُوكَ بِشَيْءٍ لَمْ يَنْفَعُوكَ إلَّا بِشَيْءٍ قَدْ كَتَبَهُ اللَّهُ لَكَ، وَإِنِ اجْتَمَعُوا عَلَى أَنْ يَضُرُّوكَ بِشَيْءٍ لَمْ يَضُرُّوكَ إلَّا بِشَيْءٍ قَدْ كَتَبَهُ اللَّهُ عَلَيْكَ؛ رُفِعَتِ الأَقْلَامُ، وَجَفَّتِ الصُّحُفُ». وَفِي رِوَايَةِ غَيْرِ التِّرْمِذِيِّ: «احْفَظِ اللهَ تَجِدْهُ أَمَامَكَ، تَعَرَّفْ إلَى اللهِ فِي الرَّخَاءِ يَعْرِفْكَ فِي الشِّدَّةِ، وَاعْلَمْ أَنَّ مَا أَخْطَأَكَ لَمْ يَكُنْ لِيُصِيبَكَ، وَمَا أَصَابَك لَمْ يَكُنْ لِيُخْطِئَكَ، وَاعْلَمْ أَنَّ النَّصْرَ مَعَ الصَّبْرِ، وَأَنْ الفَرَجَ مَعَ الكَرْبِ، وَأَنَّ مَعَ العُسْرِ يُسْرًا».

لە ئەبی عەباس، عبد الله ی كوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: ڕۆژێكیان لە پشتی پێغەمبەری خوداوە بووم -صلى اللە علیە وسلم-؛ فەرمووی:
ئەی گەنج وتازە پێگەیشتوو، هەندێک وشە و زانیاریت فێر دەکەم: سنوورەکانی خودا بپارێزە؛ ئەوا خودا دەتپارێزێت، سنوورەکانی خودا بپارێزە؛ ئەوا دەبینیت خودا لە هەمو کارێکدا لەگەڵتدایە (ویارمەتیدەرتە)، ئەگەر داوات کرد؛ ئەوا تەنها داوا لە خودا بکە، وە ئەگەر داواى يارمەتی وپشتیوانیت كرد؛ ئەوا تەنها داوا له خودا بكه، وە بزانه بەڕاستى ئەگەر هەموو مرۆڤەکان كۆببنەوه بۆ ئەوەی بەشتێک سودت پێبگەیەنن؛ ئەوا سوودت پێ ناگەيەنن تەنها بە شتێک نەبێت كه خودا بۆتى نووسيووه، وئەگەر كۆببنەوه بۆ ئەوەى به شتێك زەرەر وزيانت پێ بگەيەنن؛ ئەوا زەرەر و زيانت پێ ناگەيەنن تەنها بەو شته نەبێت كه خودا لە سەرتى نووسيووه، قەڵەمەكانى نووسينى قەدەر هەڵگيراون، وپەڕەكانيش وشك بوونەتەوه». ولە گێڕانەوەی (تیرمزی)دا: «سنوورەكانی خودا بپارێزە؛ ئەوا دەبینیت خودا لە پێشتدایە (ویارمەتیدەرتە)، خودا بناسە لەكاتی خۆشیدا؛ ئەوا الله دەتناسێت لەكاتی ناڕەحەتیدا، وبزانە ئەوەی دەستت نەکەوتووە بەشی تۆ نەبووە وبۆ تۆ نەنوسراوە، وئەوەی بەشی تۆبێت وبۆ تۆ نوسرابێت هەر بۆ تۆیە ولەکیست ناچێت، وبزانە كە سەركەوتن لەگەڵ ئارامگرتندایە، وخۆشی وفراوانی لەگەڵ نەهامەتی دێت، ولەگەڵ ناڕەحەتیدا ئاسوودەیی دێت».

(سەحیح - ڕاست) رواه الترمذي وغيره الأربعون النووية - 19

شیکردنەوە

ئیبن عەباس -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کاتێک كە گەنجێکی تازە پێگەیشتو بوو لەگەڵ پێغەمبەر-صلى اللە علیە وسلم- بەسوواری ڕێیان دەکرد، - وپێغەمبەر صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: من هەندێک شتت فێر دەکەم کە بەهۆیانەوە خواى گەورە سوودت پێدەگەیەنێت: فەرمانەکانى خودا بپارێزە وخۆت بەدوور بگرە لە نەهی لێکراوەکان، بەشێوەیەک لە عیبادەت وپەرستندا بتبینێت، ولە كردنی تاوان وگوناهدا بوونت نەبێت، ئەگەر بەم شێوەیە بیت ئەوا پاداشتی تۆ ئەوەیە خودا دەتپارێزێت لە ناخۆشی وناڕەحەتیەکانى دونیا وقیامەت، وسەرت دەخات لە ئەرکەکانت لە هەرشوێنێک بیت. وئەگەر ویستت داواى شتێک بکەیت ؛ بەتەنها داوا لە الله بکە والله وەڵامی داواکاران دەداتەوە. وئەگەر ویستت داواى یارمەتی و بەهاناوە هاتن بکەیت ؛ ئەوا تەنها لە الله داواى بکە. ودڵنیابە لەوەى ئەگەر هەموو سەر زەوی كۆببنەوه بۆئەوەى سوودێکت پێبگەیەنن؛ ئەوا ناتوانن ئەو سوودە بە تۆ بگەیەنن مەگەر خوای گەورە ئەو سوودەى بۆ تۆ نووسیبێت، وهیچ زیانێک تووشت نابێت ئەگەرچیش هەموو خەڵکی سەر زەوی کۆ ببنەوە لەسەر زیانگەیاندن بە تۆ؛ مەگەر خوای گەورە ئەو زیانەى لەسەر تۆ نووسیبێت. وئەمانە هەمووی خواى گەورە -عز وجل- نووسیویەتی لە قەدەردا بەپێی زانست وحیکمەتی، وئەوەى خودا نووسیویەتی ناگۆڕێت. وهەرکەسێک فەرمانەكانی خودا جێبەجێ بكات و دووربکەوێتەوە لە نەهیلێكراوەكانی؛ ئەوا خودا -سبحانه وتعالی- لە پێشی دەبێت و دەزانێت لەسەر چییە و یارمەتی دەدات و پشتیوانی دەکات. ومرۆڤ ئەگەر لە كاتی خۆشیدا گوێڕایەڵی خودا بکات؛ ئەوا خودا لە کاتی تەنگانەدا دەرچەی ڕزگاربوونی بۆ ئاسان دەكات، ودەبێت هەموو بەندەیەک ڕازی بێت بەوەی کە خودا بۆی دیاری کردووە لە خێر و شەڕ. و لەگەڵ تەنگانە و تاقیکردنەوەکاندا؛ دەبێت بەندە پابەندی ئارامگری بێت، چونکە ئارامگری کلیلی ڕزگاربوونە، و ناڕەحەتی وناخۆشی ئەگەر توند بوو؛ ئەوا ڕزگاربوون لەلایەن خوداوە دێت، و ئەگەر بارودۆخ سەخت بوو؛ ئەوا خودا بەدوایدا ئاسانی دێنێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. گرنگە بابەتەکانى ئاین لە تەوحید -یەک خوا پەرستی- وئادابەکان وهتد ؛ فێری منداڵان بکرێت.
  2. پاداشت هاوشێوەی کردەوەیە.
  3. فەرمان بە پشت بەستن بە خواى گەورە، وتەوەکول بەستن تەنها بە ئەو زاتە بەبێ هیچ کەسێکی تر، وئەو باشترینە کە مرۆڤ تەوەکولی پێی هەبێت.
  4. باوەڕ بە قەزا وقەدەر وڕازیبوون پێی، وخواى گەورە بڕیاری لەسەر قەدەری هەموو شتێک داوە، وپەروەردگار ستەم لە هیچ یەکێک ناکات -سبحانه وتعالى-.
  5. هەرکەسێک فەرمانەکانى خواى گەورە پشتگوێ بخات ؛ ئەوا خواى گەورەیش وەکو ئیهمالکراو و لەبیرچوو مامەڵەی لەگەڵدا دەکات ونایپارێزێت.
  6. موژدەی گەورەیە بەوەی مرۆڤ ئەگەر تووشی ناخۆشی وناڕەحەتی بێت ئەوا با چاوەڕێی خۆشی وڕزگاربون بکات.
  7. دڵدانەوەی بەندە لە کاتی ڕوودانی کارەسات وناخۆشیدا، ودڵدانەوەی بەهۆی لە دەستدانی خۆشەویستەکانی ؛ ئاماژە بۆی كاتێك دەفەرموێت: (بزانە ئەوەى كه تووشت دەبێت و دێته ڕێت ئەوا بۆى نەبووه تووشت نەبێت و نـەیەتە ڕێت، وئەوەی كه تووشت نابێت و نايەته ڕێت بۆى نەبووه تووشت ببێت و بێته ڕێت)، ڕستەی یەکەمی ئەم فەرموودەیە دڵدانەوەیە بە هۆی ڕوودانی کارەساتەکەوە، وڕستەی دووەم دڵدانەوەیە بە هۆی لە دەستدانی شتێكی خۆشەویست.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

58 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
FR Français فەڕەنسی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
BM Bambara البامبارية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
DA Dansk الدنماركية
RN Kirundi الكيروندي
KMR Kurmancî الكرمنجية
MS Bahasa Melayu الملايو