1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. چاكەكاریەكان وڕەوشتە بەرزەکان

فەرموودە چوار وشەم ووت؛ سێ جار، پاش ئەوەى تۆم جێهێشت، ئەگەر کێشان بکرێن لەگەڵ ئەوانەی تۆ ووتت لە بەیانیەوە ئەوا -ئەم وشانە- قورسترن

عَنْ جُوَيْرِيَةَ أُمِّ المؤْمنينَ رَضيَ اللهُ عنها:
أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ خَرَجَ مِنْ عِنْدِهَا بُكْرَةً حِينَ صَلَّى الصُّبْحَ، وَهِيَ فِي مَسْجِدِهَا، ثُمَّ رَجَعَ بَعْدَ أَنْ أَضْحَى، وَهِيَ جَالِسَةٌ، فَقَالَ: «مَا زِلْتِ عَلَى الْحَالِ الَّتِي فَارَقْتُكِ عَلَيْهَا؟» قَالَتْ: نَعَمْ، قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «لَقَدْ قُلْتُ بَعْدَكِ أَرْبَعَ كَلِمَاتٍ، ثَلَاثَ مَرَّاتٍ، لَوْ وُزِنَتْ بِمَا قُلْتِ مُنْذُ الْيَوْمِ لَوَزَنَتْهُنَّ: سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ، عَدَدَ خَلْقِهِ وَرِضَا نَفْسِهِ وَزِنَةَ عَرْشِهِ وَمِدَادَ كَلِمَاتِهِ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە جوەیریەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاش ئەوەی نوێژی بەیانی كرد لە سەرەتای بەیانیدا لە ماڵەكەی دەرچوو، لە كاتێكدا ئەو (جوەیریە) لە شوێنی نوێژكردنی بوو (لە ماڵەوە)، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە كاتی چێشتەنگاو گەڕایەوە، وئەویش (جوەیریە) هەر دانیشتبوو، پێی فەرموو: «هەر لە سەر ئەو حاڵەیت كە جێمهێشتی؟»، ووتی: بەڵێ، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «چوار وشەم ووت؛ سێ جار، پاش ئەوەى تۆم جێهێشت، ئەگەر کێشان بکرێن لەگەڵ ئەوانەی تۆ ووتت لە بەیانیەوە ئەوا -ئەم وشانە- قورسترن: (سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ، عَدَدَ خَلْقِهِ، وَرِضَا نَفْسِهِ، وَزِنَةَ عَرْشِهِ وَمِدَادَ كَلِمَاتِهِ)^». ^(واتە: پاک وبێگەردی بۆ خودا، وحەمد وسوپاس بۆ ئەو زاتە؛ هێندەى دروستکراوەکانى وڕەزامەندی خۆی وکێشی عەرشی ومەرەکەبی وشەکانی)

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 2726

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە ماڵی دایكی ئیمانداران جوەیریە -ڕەزای خوای لێبێت- دەرچوو لە سەرەتای بەیاندا پاش ئەوەی نوێژی بەیانی كرد، وجوەیریە لە شوێنی نوێژكردنەكەی دانیشتبوو، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نیوەی ڕۆژدا گەڕایەوە لە كاتی چێشتەنگاو، وئەو -جوەیریە- هەر لە شوێنەكەی خۆی بوو، فەرمووی: هەر لە سەر ئەو حاڵەیت كە جێمهێشتی؟ ووتی: بەڵێ، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: چوار وشەم ووت لە پاش تۆ؛ وسێ جار دووبارەم كردەوە، ئەگەر لە ڕوانگەی پاداشتەوە كێش بكرێن لەگەڵ ئەوانەی تۆ وتت بە درێژایی ئەو كاتەی كە دانیشتبوویت؛ ئەوا وشەكانی من قورستر دەبوون: (سُبْحَانَ اللَّهِ:پاک وبێگەردی بۆ خودا)؛ دانپێدانان بەوەی هەموو كەموكورتیەك دوورە لە الله، (وَبِحَمْدِهِ:وحەمد وستایش بۆ ئەو)؛ هەموو ستایشێكی جوان هەر بۆ ئەوە وئەو ڕێنموێنی كردووین بۆ ووتنیان، (عَدَدَ خَلْقِهِ:هێندەى ژمارەی دروستکراوەکانى)؛ كە تەنها الله ژمارەیان دەزانێت، (وَرِضَا نَفْسِهِ:وهێندەی ڕەزامەندی خۆی)؛ بە پێی ڕازیبوونی لە ئەوانەی ڕازیە لێیان لە بەندەكانی وئەمیش سنوورەكەی نازانرێت، (وَزِنَةَ عَرْشِهِ:وهێندەی كێشی عەرشەكەی)؛ كە مەزنترین وقورسترین خوڵقێنراوە، (وَمِدَادَ كَلِمَاتِهِ: وهێندەی مەرەكەبی وشەكانی)؛ وشەكانی الله لە ژماردن نایەن ولە ناو ناچن، ئەمەیان هەرسێ بەشەكە دەگرێتەوە؛ چونكە وشەكانی الله -سبحانه وتعالی- سنوورەكەی وسیفەتەكەی وژمارەیان كۆتایی نایەت، بەڵام مەبەست: زێدەڕۆییە لە زۆریدا؛ چونكە یەكەم جار شتێكی باسكرد كە لە ژمارەدا سنووردارن؛ ژمارەی خوڵقێنراوەكان، پاشان بەرز بوویەوە بۆ شتێك كە گەورەترە وبە (ڕازیبوونی نەفسی خۆی) دەریبڕی، دواتر كێشی گەورەترین خوڵقێنراو ئەمیش عەرشە، یەكەمیان ژمارە وچەندێتیە، ودووەمیان سیفەت وچۆنیەتیە، وسێیەمیان مەزنێتی وقورسیە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ڕوونكردنەوەی فەزڵی ئەم وشانە، وهاندان بۆ ووتنیان.
  2. زیكرەكان پلەپان هەیە هەندێکیان باشترن لە هەندێکی تریان.
  3. كاتێك دەفەرموێت: (سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ مِدَادَ كَلِمَاتِهِ - پاک وبێگەردی بۆ خودا بە پێی مەرەکەبی وشەکانی)؛ نەوەوی دەڵێت: مەبەست لێی زیادەڕەوی كردنە لە زۆریدا، چونكە یەكەم جار باسی ئەو شتانەی كرد كە زۆر ومەزنن بەڵام دیاریكراون وەكو ژمارەی خوڵقێنراوەكان وكێشی عەرش، پاشان بەرزی كردەوە بۆ زیاتر ومەزنتر لە سنوورداریدا وبەم دەستەواژەیە خستیە ڕوو؛ چونكە وشەكانی ناتوانرێت بژمێردرێت.
  4. ئیبن ئەلقەیم دەڵێت: ئەوەی ڕوودەدات لە نێو دڵی ئەو كەسەی یادی الله دەكات ودەڵێت: (سُبْحَانَ اللَّهِ وَبِحَمْدِهِ، عَدَدَ خَلْقِهِ...)؛ ودووبارەی دەكاتەوە بە پێی ئەو جارانەی باسكراوە بریتیە لە ناسینی الله وبە پاكدانانی وبە مەزندانانی، وزیاترە لەوەی كە ڕوو دەدات لە نێو دڵی ئەو كەسەی كە تەنها دەڵێت: (سُبْحَانَ اللَّهِ).
  5. ڕێنموێنی كردن بۆ ووتنی ڕستە گشتگیرەكان كە دەستەواژەی كەمیان لەخۆگرتووە، بەڵام فەزڵ وپاداشتی مەزن دەبەخشرێت لەسەر ووتنیان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

43 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية