1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. قورئانی پیرۆز وزانستەكانی

فەرموودە موژدەت لێبێت بە دوو نور (ڕۆشنایی) کە بە تۆ بەخشراوە وبە هیچ پێغەمبەرێک لە پێش تۆ نەبەخشراوە

عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما قَالَ:
«بَيْنَمَا جِبْرِيلُ قَاعِدٌ عِنْدَ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ سَمِعَ نَقِيضًا مِنْ فَوْقِهِ، فَرَفَعَ رَأْسَهُ، فَقَالَ: هَذَا بَابٌ مِنَ السَّمَاءِ فُتِحَ الْيَوْمَ لَمْ يُفْتَحْ قَطُّ إِلَّا الْيَوْمَ، فَنَزَلَ مِنْهُ مَلَكٌ، فَقَالَ: هَذَا مَلَكٌ نَزَلَ إِلَى الْأَرْضِ لَمْ يَنْزِلْ قَطُّ إِلَّا الْيَوْمَ، فَسَلَّمَ، وَقَالَ: أَبْشِرْ بِنُورَيْنِ أُوتِيتَهُمَا لَمْ يُؤْتَهُمَا نَبِيٌّ قَبْلَكَ: فَاتِحَةُ الْكِتَابِ، وَخَوَاتِيمُ سُورَةِ الْبَقَرَةِ، لَنْ تَقْرَأَ بِحَرْفٍ مِنْهُمَا إِلَّا أُعْطِيتَهُ».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:
«کاتێک جبریل -علیه السلام- لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبوو، دەنگی جیڕەجیڕێكی لەسەرەوە بیست وسەری بەرزکردەوە، فەرمووی: «ئێستا لە ئاسمان دەرگایەک کرایەوە تەنها ئەمڕۆ کراوەتەوە وهەرگیز نەکراوەتەوە مەگەر ئەمڕۆ نەبێت، وفریشتەیەک دابەزی، هەروەها فەرمووی: ئەمڕۆ فریشتەیەک لێیەوە دابەزی بۆ سەر زەوی هەرگیز دانەبەزیووە مەگەر ئەمڕۆ نەبێت، (وکاتێک فریشتەکە دابەزی) سەلامی کرد (لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) وپێی فەرموو: موژدەت لێبێت بە دوو نور (ڕۆشنایی) کە بە تۆ بەخشراوە وبە هیچ پێغەمبەرێک لە پێش تۆ نەبەخشراوە: سورەتی -الفاتحة-، وکۆتاییەکانى سورەتی -البقرة- (دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی البقرة)، هەر پیتێكیان لێبخوێنیتەوە ئەوا پێت دەبەخشرێت».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 806

شیکردنەوە

فریشتە جبریل -علیه السلام- لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبوو، دەنگی جیڕەجیڕێكی لە ئاسمانەوە بیست وەكو دەنگی دەرگا وابوو كاتێك دەكرێتەوە، جبریل سەری بەرزکردەوە وسەیری ئاسمانی كرد، پاشان بە پێغەمبەری فەرموو -صلى اللە علیە وسلم-: ئەمڕۆ ئەم دەرگایە کرایەوە لە ئاسماندا، وهەرگیز پێشتر نەكراوەتەوە مەگەر ئەمڕۆ نەبێت، وفریشتەیەک لە فریشتەكان دابەزی بۆ سەر زەوی، وهەرگیز دانەبەزیووە مەگەر ئەمڕۆ نەبێت، وکاتێک فریشتەکە دابەزی سەلامی کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وپێی فەرموو: موژدەت لێبێت بە دوو نور وڕۆشنایی مەزن کە بە تۆ بەخشراوە وبە هیچ پێغەمبەرێک لە پێش تۆ نەبەخشراوە، ئەوانیش بریتین لە: سورەتی -الفاتحة-، وکۆتاییەکانى سورەتی -البقرة- (دوو ئایەتی کۆتایی سورەتی البقرة). پاشان فریشتەكە فەرمووی: هەریەكێك هەرپیتێكیان لێبخوێنێتەوە ئەوا ئەوەی تێیاندایە لە خێر ونزا وداوا كردن خوای گەورە -سبحانه وتعالی- پێی دەبەخشێت.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. فەزڵ وپلە وپایەی سورەتی -الفاتحة- وکۆتا ئایەتەکانى سورەتی -البقرة-، هاندان بۆ خوێندنەوەیان بە بەردەوامی وكردەوە پێكردنیان.
  2. ئاسمان چەند دەرگایەکی هەیە لێیانەوە فەرمانى خواى گەورە دادەبەزێت، وناکرێنەوە تەنها بە فەرمانى پەروەردگار نەبێت -سبحانه وتعالى-.
  3. ڕوونكردنەوەی ڕێزداری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە لای پەروەردگاری، وئاماژە بۆی لێرەدا ئەوەیە ڕێزلێنانێكی پێبەخشی كە بە هیچ پێغەمبەرێك لە پێش ئەو نەبەخشراوە، وئەم دوو ڕۆشناییەی پێبەخشی.
  4. لە شێوازەكانی بانگەوازی كردن بۆ لای الله: موژدە دان بە خێر وچاكە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

37 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
KN ಕನ್ನಡ كانادی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية