1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە شیاو نییە بۆ مسوڵمانێک كە شتێک هەبێت وەسیەت سەبارەتی بکات؛ وسێ شەو بەسەریدا تێپەڕ بێت بەبێ ئەوەی وەسیەتەکەى سەبارەتی نووسی بێت

عَنْ ابْنِ عُمَرَ رَضيَ اللهُ عنهُما أَنَّهُ سَمِعَ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«مَا حَقُّ امْرِئٍ مُسْلِمٍ لَهُ شَيْءٌ يُوصِي فِيهِ، يَبِيتُ ثَلَاثَ لَيَالٍ، إِلَّا وَوَصِيَّتُهُ عِنْدَهُ مَكْتُوبَةٌ»، قَالَ عَبْدُ اللهِ بْنُ عُمَرَ رضي الله عنهما: «مَا مَرَّتْ عَلَيَّ لَيْلَةٌ مُنْذُ سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ ذَلِكَ إِلَّا وَعِنْدِي وَصِيَّتِي».

ئەم وەرگێڕاوە پێویستی بە پێداچوونەوە و وردبوونەوەی زیاتر هەیە.

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو:
«شیاو نییە بۆ مسوڵمانێک كە شتێک هەبێت وەسیەت سەبارەتی بکات؛ وسێ شەو بەسەریدا تێپەڕ بێت بەبێ ئەوەی وەسیەتەکەى سەبارەتی نووسی بێت». عبد اللەی كوڕی عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «هیچ شەوێکم بەسەردا تێپەڕ نەبووە پاش ئەوەى گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو ئەوەى فەرموو؛ ئیلا وەسیەتە نووسراوەکەم لە لام بووە».

(سەحیح - ڕاست) (البخاري ومسلم) هاوڕان لەسەری صحيح مسلم - 1627

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە نابێت مسوڵمان شتێکی هەبێت كە وەسیەت سەبارەتی بکات وەكو مافەكان وسامانەكان ئەگەرچیش كەم بێت؛ وسێ شەو بەسەریدا تێپەڕ بێت بەبێ ئەوەی وەسیەتەکەى سەبارەتی نووسی بێت. عبد اللەی كوڕی عومەر -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: هیچ شەوێکم بەسەردا تێپەڕ نەبووە لەو كاتەوەی كە گوێم لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بوو ئەوەى فەرموو؛ ئیلا وەسیەتە نووسراوەکەم لە لام بووە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. وەسیەت کردن ڕێگەپێدراوە، هەروەها پەلەکردن بۆ نووسینەوەى وەسیەت ودوا نەخستنی وڕوونکردنەوەى، ئەمیش وەکو شوێنکەوتنێک بۆ فەرمانى شەریعەت سەبارەتی، و خۆئامادەکردنە بۆ مردن، و بۆئەوەى چاوڕۆشن بێت سەبارەت بە وەسیەتەکە وخەرجیەکانى، پێش ئەوەى شتێکی سەرقاڵکار بێتە پێشی.
  2. وەسیەت: بە مانای پەیمان وەرگرتن دێت، واتا مرۆڤ پەیمان وەردەگرێت لە كەسێك بۆ ئەوەی بە شێوازێك پارە وسامانەكەی خەرج بكات، یان پەیمان وەردەگرێت لە كەسێك بۆ چاودێری كردن ویارمەتیدانی منداڵەكانی لەپاش مردنی، یان پەیمان وەردەگرێت لە كەسێك بۆ چاودێری كردنی ئیش وكارەكانی كە موڵكیەتی لەپاش مردنی.
  3. وەسیەت سێ بەشە: 1- سونەت: بریتیە لە وەسیەت كردن سەبارەت بە شتێك لە سامانەكەی بەوەی خەرج بكرێت لە ڕێگایەكی خێر وچاكەدا؛ بۆئەوەی پاداشتەكەی پێی بگات لەپاش مردنی. 2- واجب: بریتیە لە وەسیەت كردن سەبارەت بەو مافانەی لەسەریەتی، ئینجا لە مافەكانی خوای گەورە بێت وەكو زەكاتدان یان كەفارەت وهاوشێوەكانیان؛ لەو شتانەی واجبن لە بنچینەی شەریعەتدا، یان مافەكانی مرۆڤەكان بێت وەكو قەرز وگێڕانەوەی سپاردەكان. 3- حەرام: ئەگەر وەسیتە سونەتەكە زیاتر بێت لە سێ یەكی سامانەكەی، یان وەسیەت بكات بەوەی هەموو سامانەكەی بۆ تەنها كەسێك بێت لە میراتگرەكان (ستەمی تێدا بێت).
  4. ئاماژەیە بۆ فەزڵ وپلە وپایەى ئیبن عومەر -ڕەزاى خوایان لێبێت-، وپەلەکردنی بۆ ئەنجامدانى خێر وچاکە، وگوێڕایەڵبوونی بۆ فەرمانەكانی شەریعەت كە پڕە لە دانایی.
  5. ئیبن دەقیق ئەلعید دەڵێت: وڕوخسەتدان بە دوو شەو یان سیان بۆ دوورخستنەوەى خەجاڵەتباری وقورسی وناڕەحەتیە.
  6. شتە گرنگەکان باشتر وایە بپارێزرێن بە نووسینەوەیان؛ چونکە چاكترە بۆ لەبیرنەچوونەوە وبۆ پاراستنی مافەكان.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

40 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
KN ಕನ್ನಡ كانادی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية