1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە هەر مسوڵمانێک کاتێک ساتی نوێژی فەرز دێت، بە جوانى وڕێکی: دەستنوێژ بگرێت وخشوعی هەبێت وڕکوع ببات، ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانى

عَنْ عُثْمَانَ رضي الله عنه قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ:
«مَا مِنَ امْرِئٍ مُسْلِمٍ تَحْضُرُهُ صَلَاةٌ مَكْتُوبَةٌ فَيُحْسِنُ وُضُوءَهَا وَخُشُوعَهَا وَرُكُوعَهَا، إِلَّا كَانَتْ كَفَّارَةً لِمَا قَبْلَهَا مِنَ الذُّنُوبِ، مَا لَمْ يُؤْتِ كَبِيرَةً، وَذَلِكَ الدَّهْرَ كُلَّهُ».

لە عوسمانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە دەیفەرموو:
«هەر مسوڵمانێک کاتێک ساتی نوێژی فەرز دێت، بە جوانى وڕێکی: دەستنوێژ بگرێت وخشوعی هەبێت وڕکوع ببات، ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانى ئەگەر تاوانی گەورەی ئەنجام نەدابێت، وئەمیش بۆ هەموو کاتێکە».

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 228

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیكردەوە كە هەر مسوڵمانێك كاتی نوێژی فەرز بێت، و بەكامڵی وجوانی وڕێكی دەستنوێژ بگرێت، پاشان خشوعی هەبێت لە نوێژەكەدا، وبە دڵ وئەندامەكانی ملكەچی خوای گەورە بێت وبیر لە مەزنی پەروەردگاری بكاتەوە، وكردەوەكانی ناو نوێژ وەكو ڕكوع وسوجدە وهتد ؛ بەجوانی وكامڵی ئەنجام بدات، ئەوا ئەم نوێژە دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە گوناهە بچووكەكانی پێشووی، بەڵام لێخۆشبوون لە تاوانە گەورەكان ناگرێتەوە، وئەم فەزڵ وپاداشتە لە هەموو نوێژێكدایە و بۆ هەموو كاتێك.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. ئەو نوێژکردنەى دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوان وگوناهەکان ئەوەیە كە بەندە بەجوانی دەستنوێژی بۆی گرتووە، وبە خشوع وئامادەیی دڵ ئەنجامی داوە، وتەنها مەبەست ونیەتی خواى گەورە بووە.
  2. فەزڵ وپاداشتی بەردەوامی لەسەر پەرستنەكان، وهۆكارن بۆ لێخۆشبوون لە گوناهە بچووكەكان.
  3. فەزڵ وپادشتی دەستنوێژگرتن بەشێوەیەكی ڕێك وچاك، هەروەها نوێژ ئەنجامدان بە جوانی وچاكی وخشوع بوون تێیدا.
  4. خۆ بەدوورگرتن لە گوناهە گەورەكان گرنگە بۆ لێخۆشبوون لە گوناهە بچووكەكان.
  5. گوناهە گەورەكان تەنها بە تەوبەكردنی ڕاستگۆیانە خوای گەورە لێیان خۆش دەبێت.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

57 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
UG ئۇيغۇرچە ئیگۆری
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
YO Yorùbá یوربایی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
SO Soomaali سۆماڵی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
CS Čeština چیكی
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
IT Italiano ئیتاڵی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
AZ Azərbaycan ئازەری
UZ O‘zbek ئۆزبەكی
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية
KMR Kurmancî الكرمنجية