1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە هەرکەسێک سەردانی نەخۆشێک بکات کە هێشتا کاتی سەرەمەرگی نەهاتبێت، ولە لای نەخۆشەکە حەوت جار بڵێت: (أَسْأَلُ اللَّهَ الْعَظِيمَ رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ أَنْ يَشْفِيَكَ)^، ئەوا خواى گەورە شیفای دەدات لەو نەخۆشییە

عَنِ ابْنِ عَبَّاسٍ رضي الله عنهما عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ:
«مَنْ عَادَ مَرِيضًا، لَمْ يَحْضُرْ أَجَلُهُ فَقَالَ عِنْدَهُ سَبْعَ مِرَارٍ: أَسْأَلُ اللَّهَ الْعَظِيمَ رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ أَنْ يَشْفِيَكَ، إِلَّا عَافَاهُ اللَّهُ مِنْ ذَلِكَ الْمَرَضِ».

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«هەرکەسێک سەردانی نەخۆشێک بکات کە هێشتا کاتی سەرەمەرگی نەهاتبێت، ولە لای نەخۆشەکە حەوت جار بڵێت: (أَسْأَلُ اللَّهَ الْعَظِيمَ رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ أَنْ يَشْفِيَكَ)^، ئەوا خواى گەورە شیفای دەدات لەو نەخۆشییە». ^(واتە: داوا لە خودای مەزن دەکەم، پەروەردگاری عەرشی مەزن، شیفات بدات)

(سەحیح - ڕاست) (أبو داود والترمذي وأحمد) ڕیوایەتیان كردووە سنن أبي داود - 3106

شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەرمسوڵمانێك سەردانی مسوڵمانێكی تر بكات لەكاتی نەخۆش بوونیدا بەمەرجێك كاتی مردنی نەهاتبێت، پاشان نزا بۆ نەخۆشەكە بكات وبڵێت: (أَسْأَلُ اللَّهَ الْعَظِيمَ : داوا لە خودای مەزن دەکەم)؛ كە مەزنە لە زاتی وسیفەتەكانی وكردەوەكانی، (رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ أَنْ يَشْفِيَكَ: پەروەردگاری عەرشی مەزن، شیفات بدات)، وحەوت جار ئەم نزایەی بۆ بكات؛ ئەوا خوای گەورە شیفای بۆ دەنێرێت لەو نەخۆشیە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سوننەتە ئەم نزایە بۆ نەخۆش بکرێت، وحەوت جار دووبارە بکرێتەوە.
  2. شیفا وچارەسەر بوونی ئەو نەخۆشەی ئەم نزایەى بەسەردا دەخوێندرێت بە ئیزنی خواى گەورە، بەمەرجێك نزاکە بەڕاستگۆیی ودڵسۆزیەوە بووترێت.
  3. ئەگەر بە نهێنی یان ئاشكرا ئەم نزایە بكات؛ هەمووی ڕێگەپێدراوە، بەڵام ئەگەر نەخۆشەكە گوێی لێبێت باشترە؛ چونكە دڵخۆشی دەكات.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

45 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
NE नेपाली نیپاڵی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية