1. سه‌ره‌كی
  2. پۆلێنکردنەکان
  3. فیقـهــ-شەریعەتزانی- وبنچینەکانی

فەرموودە دەستت لەسەر ئەو شوێنەى لاشەت دابنێ کە ئازاری هەیە، وبڵێ: (بسم الله)^ سێ جار، پاشان حەوت جار بڵێ: (أَعُوذُ بِاللهِ وَقُدْرَتِهِ مِنْ شَرِّ مَا أَجِدُ وَأُحَاذِرُ)

عَنْ عُثْمَانَ بْنِ أَبِي الْعَاصِ الثَّقَفِيِّ رضي الله عنه أَنَّهُ شَكَا إِلَى رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَجَعًا يَجِدُهُ فِي جَسَدِهِ مُنْذُ أَسْلَمَ، فَقَالَ لَهُ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
«ضَعْ يَدَكَ عَلَى الَّذِي تَأَلَّمَ مِنْ جَسَدِكَ، وَقُلْ بِاسْمِ اللهِ ثَلَاثًا، وَقُلْ سَبْعَ مَرَّاتٍ أَعُوذُ بِاللهِ وَقُدْرَتِهِ مِنْ شَرِّ مَا أَجِدُ وَأُحَاذِرُ».

لە عوسمان کوڕی ئەبی عاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هانای برد بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەهۆی ئازاری شوێنێکی لاشەیەوە كە تووشی بووە لەو كاتەوەی مسوڵمان بووە، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو:
«دەستت لەسەر ئەو شوێنەى لاشەت دابنێ کە ئازاری هەیە، وبڵێ: (بسم الله)^ سێ جار، پاشان حەوت جار بڵێ: (أَعُوذُ بِاللهِ وَقُدْرَتِهِ مِنْ شَرِّ مَا أَجِدُ وَأُحَاذِرُ)^^». ^(واتە: بەناوی خودا وپەنا دەگرم بە ناوی پیرۆزی خودا کە الله یە)، ^^(پەنا دەگرم بە الله ودەسەڵات وتواناى لە شەڕ وئازاری هەرشتێک لە لاشەمدایە وهەرشتێکیش کە لێی دەترسم).

(سەحیح - ڕاست) (مسلم) ڕیوایەتی كردووە صحيح مسلم - 2202

شیکردنەوە

عوسمانی كوڕی ئەبی عاس -ڕەزای خوای لێبێت- تووشی ئازارێك بوو خەریك بوو بیكوژێت، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەردانی كرد، وفێری نزایەكی كرد كە بەهۆیەوە خوای گەورە نەخۆشی لادەبات؛ ئەمیش بریتیە لەوەی دەستی لەسەر شوێنی ئازارەكە دابنێت وبڵێت: (بسم الله)* ؛ سێ جار، *(واتە: بەناوی خوای گەورە)، پاشان حەوت جار بڵێت: (أَعُوذُ:پەنا دەگرم)؛ داوای داڵدەدان و بەهاناوە هاتن وپاراستنە، (بِاللهِ وَقُدْرَتِهِ مِنْ شَرِّ مَا أَجِدُ:بە الله ودەسەڵات وتواناى خودا لە شەڕ وئازاری هەرشتێک لە لاشەمدایە)؛ لە هەموو ئازارێك لە ئێستادا، (وَأُحَاذِرُ:هەرشتێکیش کە لێی دەترسم)؛ كە ڕووبدات لە داهاتوودا لە دڵتەنگی وخەفەت، یان نەخۆشیەك بەردەوام بێت وئازارەكەی بڵاوە بێت لە نێو لاشەمدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

  1. سوننەتە مرۆڤ ڕوقیە بۆ خۆی بکات بەو شێوەی لەم فەرموودەدا هاتووە.
  2. سکاڵا کردن -بە بێ ناڕەزای دەربڕین وڕەخنەگرتن- پێچەوانەوەى تەوەکول وئارامگرتن نییە.
  3. نزاکردن لە ڕیزی جێبەجێکردنی هۆکارەکانە، بۆیە پێویستە ڕەچاوی وشە وژمارەکانی بکرێت.
  4. ئەم نزایە بۆ هەموو ئازارێكی ئەندامەكانی لاشەیە.
  5. دانانی دەست لەسەر شوێنی ئازار لەكاتی ڕوقیە كردن بەم نزایە.

پیشاندانی وەرگێڕانەکان

50 زمان
EN English ئینگلیزی
UR اردو ئۆردی
ES Español ئیسپانی
ID Indonesia ئەندەنوسی
BN বাংলা بەنگالی
TR Türkçe تورکی
RU Русский ڕووسی
BS Bosanski بۆسنی
SI සිංහල سینهالی
HI हिन्दी هیندی
ZH 中文 چینی
FA فارسی فارسی
VI Tiếng Việt ڤێتنامی
TL Tagalog تاگالۆگ
HA Hausa هوسا
PT Português پورتوگالی
ML മലയാളം مالایالام
TE తెలుగు تلغۆ
SW Kiswahili سه‌واحیلی
TA தமிழ் تامیلی
MY မြန်မာ بۆرمی
TH ไทย تایلەندی
DE Deutsch ئه‌ڵمانی
PS پښتو پەشتۆ
AS অসমীয়া ئاسامی
SQ Shqip ئه‌لبانی
SV Svenska سویدی
AM አማርኛ ئەمهەری
NL Nederlands هۆڵەندی
GU ગુજરાતી غوجاراتی
KY Кыргызча قیرغیزی
NE नेपाली نیپاڵی
LT Lietuvių لیتوانی
PRS دری داری
SR Српски سڕبی
TG тоҷикӣ تاجیكی
RW Kinyarwanda كينيارواندی
RO Română ڕۆمانی
HU Magyar مەجەری
MOS Moore الموري
MG Malagasy مالاگاشی
OM Oromoo ئورومی
KN ಕನ್ನಡ كانادی
WO Wolof الولوف
UK Українська ئۆكرانی
KA ქართული الجورجية
MK Македонски المقدونية
KM ភាសាខ្មែរ الخميرية
PA ਪੰਜਾਬੀ البنجابية
MR मराठी الماراثية